كەمێك لەمەوبەر دوو دەنگی گەورە لە كۆیە بیسترا، "وشە" بەدواداچوونی كرد و دەركەوت كە شاخی هەیبەت سوڵتان لە شارەكەدا بۆردمان كراوە.
شایەتحاڵێك بە "وشە"ی گوت، دوو دەنگی گەورە لە كۆیە بیستراوە، شاخی هەیبەت سوڵتان گڕی گرتووە و ئێستە تیمەكانی ئاگركوژێنەوە دەچن بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكە.
ئەوە لە كاتێكدایە كە بەیانی ئەمڕۆیش بە هەمانشێوە كۆیە بۆردمان كرا، لە كاتێكدا هیچ بارەگایەكی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەو سنوورە نەماوە.