وەزارەتی كارەبا: لە 40 رۆژدا 49 هەزار دینار پارەی رووناكی بۆ هاووڵاتییان هاتووەتەوە

:: PM:06:57:15/06/2026 ‌
وەزارەتی كارەبا داتای پسوولەكانی مانگی چواری لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناكی راگەیاند، كە زۆرینەی هاووڵاتییان لە مانگی چوار ماوەی خوولی پسوولەكەیان نزیكەی 40 ڕۆژە.

لەم هەفتەیەدا، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند بڕی سێ‌ ملیار دیناری وەك داشكاندن گەڕاندەوە بۆ هاوبەشانی ماڵان وەك بەشێك لە ڕێكارە بەردەوامەكانی ڕاستكردنەوەی پڕۆسەی پسوولەكردن.

نیوەی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناكی كەمتر لەم بڕانەی خوارەوەیان بەكارهێناوە و بۆیان گەڕاوەتەوە لە مانگی چوار كە كۆی گشتیی دەكاتە 49 هەزار دینار. بەڵام لە سلێمانی و هەڵەبجە هاووڵاتییان كەمترین پارەیان بۆ هاتووەتەوە كە 35 تا 41 هەزار دینارە. 

تاوەكو ئەمڕۆ، زیاتر لە 90٪ی هاووڵاتییانی كوردستان كارەبای 24 سەعاتییان بۆ دابینكراوە لە ڕێگای پڕۆژەی ڕووناكی.

بەپێی نرخە نوێیەكان، ٪80ی هاووڵاتییان، بەتایبەتی كەمدەرامەتان، بەردەوام پارەیەكی كەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ كارەبای موەلیدە و كارەبای نیشتمانی.

مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەی ڕووناكیی ڕاگەیاند دواتر لە مانگی ئایاری 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەكۆی دەنگ لەسەر نرخە نوێیەكانی كارەبا بڕیاری دا لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناكی بۆ دابینكردنی كارەبای 24 سەعاتی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان تاوەكو كۆتایی ساڵی 2026.


وشە - وشه‌