عومه‌ر یاغی زانایه‌كی كیمیایه و له زانكۆی كالیفۆرنیا مامۆستایه، دوێنێ له به‌رانبه‌ر داهێنانی چوارچێوه‌یه‌كی كانزایی ئه‌ندامیی، خه‌ڵاتی نۆبڵی 2025ی له بواری كیمیادا وه‌رگرت. 
	
یاغی له ئوردن له دایك و باوكێكی فه‌له‌ستینی له دایك بووه، به‌ڵام له ساڵی 2021 ره‌گه‌زنامه‌ی سعوودی پێ دراوه. له ساڵی 2015 خه‌ڵاتی شا فه‌یسه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بۆ زانست، له‌لایه‌ن شای سعوودیه‌وه وه‌رگرتووه.
	
شانبه‌شانی یاغی، هه‌ریه‌كه سوسومو كیتاگاوا له زانكۆی كیۆتۆ و ریچارد رۆبنسن له زانكۆی مێلبۆرن، هه‌مان خه‌ڵاتیان پێ درا. 
	
داهێنانی هه‌رسێ زاناكه بریتییه له دۆزینه‌وه‌ی شێوازێك بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئاو له كه‌شوهه‌وای بیابان كه وا ده‌كات، دووانه ئۆكسیدی كاربۆن وه‌ربگرێت و گازه زیانبه‌خشه‌كه هه‌ڵبگرێت و به‌رده‌وامیی به كارلێككردنی گه‌ردیله‌كان بدرێت.
	
بڕی یه‌ك ملیۆن 200 دۆلار به براوه‌كان درا كه دواتر دابه‌ش ده‌كرێت له نێوان هه‌رسێكیان.