له باره‌گای سه‌ره‌كیی كۆنفێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا AFC له كوالالامپوور، رێوڕه‌سمی تیروپشكی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا- خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵ به‌ڕێوه‌چوو، عێراق كه‌وته گرووپی D و ركابه‌ریی چه‌ند وڵاتێكی به‌هێز ده‌كات.
تیروپشكه‌كه به‌سه‌ر چوار گرووپدا دابه‌ش بووه، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌رانبه‌ر هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی ئوسترالیا، تایله‌ند و چین یاری ده‌كات.
سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌م جامه‌دا به‌شدارن 16 وڵاتن، هه‌ریه‌ك له سعوودیه، ڤێتنام، ئوردن و قێرغیزستان له گرووپی A ، ژاپۆن و قه‌ته‌ر و ئیمارات و سووریا له گرووپی B ، ئۆزباكستان، كۆریای باشوور، ئێران و لبنان له گرووپی C دا به‌رانبه‌ر یه‌كتر یاری ده‌كه‌ن.
بڕیاره یارییه‌كانی ئه‌و جامه له حه‌وتی كانوونی دووه‌می ساڵی 2026ه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن و یارییه‌كانیش به میوانداریی سعوودیه له شاره‌كانی ریاز و جه‌ده ده‌كرێن.
ده‌گوترێ له‌و تیروپشكه‌دا عێراق چانسی نه‌بووه، چونكه به‌رانبه‌ر ئه‌و وڵاتانه یاری ده‌كات كه له تۆپی پێ به‌هێزن و ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتنیان هه‌یه.