فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر شاره‌زای سه‌ربازی و ئه‌مینداری پێشووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له چاوپێكه‌وتنێكی "وشه"دا تیشك ده‌خاته سه‌ر رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو و هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن چه‌ند گرووپێكی چه‌كداری له عێراق و باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و گرووپانه بوونه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر عێراق و به‌هۆیه‌وه كێشه‌یان بۆ سوودانیش دروست كردووه. ده‌شڵێت، به‌هۆی ئه‌و گرووپانه‌وه ئاسایشی هه‌رێم و عێراق له مه‌ترسیدایه.
رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو و هه‌وڵدان بۆ تێكدانی سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
ئه‌و گرووپانه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا و هه‌ردوو حكوومه‌ت، رای ئێمه وایه ئه‌مه ده‌رهاویشته‌ی شه‌ڕی ئیسرائیل و ئێرانه، هه‌ندێك راو و بۆچوونی جیاواز هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕه، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌س كه هه‌ڵه بوون له‌باره‌ی كۆتایی ئه‌و شه‌ڕه و رووخانی وڵاتێك و سه‌ر له‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی ناوچه‌كه و گۆڕینی نه‌خشه‌ی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ستی ئه‌و گرووپانه و كه‌س و هه‌ندێك لایه‌ن نه‌بوو.
كێشه‌كانی به‌غدا و هه‌رێم كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه هه‌یه؟
ئه‌مه‌ی ده‌كرێت به‌شێكی ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و كێشانه‌یه كه تا ئێسته ئاسۆیه‌ك نییه بۆ چاره‌سه‌ركردن و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجه‌كه، ئه‌وه‌ش وایكردووه ئه‌و گرووپانه رۆڵی خراپ ببینن له‌سه‌ر ئاسایشی گشتیی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش به‌گشتی.
له عێراقه‌وه به‌رده‌وام هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دراوه، به‌رده‌وام به درۆن هێرش كراوه و هێرشه‌كان بۆچی دووباره بوونه‌ته‌وه؟
هه‌رێم و عێراق یه‌كن، عێراق هیچ سوودێك نابینێت له‌وه‌ی كه سه‌قامگیریی به‌شێكی خاكی خۆی تێكبدات، چونكه هه‌رێم به‌شێكه له عێراق، ئه‌گه‌ر ئاسایشی هه‌رێم تێكبچێت، كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ئاسایشی ته‌وای عێراق ده‌بێت، هه‌رێم و به‌غدا دوو ده‌وڵه‌تی دژبه‌یه‌ك نین، به‌ڵام هه‌ندێك گرووپی چه‌كدار هه‌ن له عێراق، ته‌نانه‌ت حكوومه‌تی عێراقی نه‌یتوانیوه كۆنترۆڵیان بكات.
پێت وایه ئه‌و گرووپانه گرفت و مه‌ترسین له‌سه‌ر عێراق؟
به‌ڵێ ئه‌مه روونه، ته‌نانه‌ت حكوومه‌تی عێراقیش له كێشه‌دایه له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپانه، ته‌نانه‌ت میدیاكانی عێراق باس له‌وه ده‌كه‌ن، عێراق ئاماده نییه مووچه‌ی كه‌سی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی بدات له‌ناو گرووپه چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، واته ئه‌و گرووپانه‌ی كه خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی عێراقن و له‌ناو گرووپه‌كان، حكوومه‌تی عێراقیش نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ری بكات، پێشتریش كێشه‌ی زۆریان بۆ حكوومه‌ت دروست كردووه له‌وه‌ی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكی، په‌لاماری باره‌گای هاوپه‌یمانییان داوه، په‌لاماری چه‌ندان فڕۆكه‌خانه و شوێنی سه‌ربازییان داوه و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، هه‌روه‌ها بۆ ناوچه‌كانی تریش، ئه‌و گرووپانه سه‌رئێشه‌ن بۆ هه‌موو عێراق، به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆش كه باس له‌وه ده‌كات ئه‌و هێرشانه‌ی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، كاری ئه‌و گرووپانه‌یه كه هێشتا له ژێر كۆنترۆڵی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق نین.
كه‌واته كێشه‌شیان بۆ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان خۆی دروست كردووه كه سوودانییه؟
به‌ڵێ، چه‌ندان جار هه‌وڵی داوه كۆنترۆڵی بكات به‌ڵام نه‌یتوانیوه، به‌به‌رده‌وامی سه‌رئێشه دروست ده‌كه‌ن و هه‌وڵیان داوه پێوه‌ندیی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تێكبده‌ن، هه‌روه‌ها كێشه بۆ ئه‌و وڵاتانه دروست بكه‌ن كه به ڕێككه‌وتن بنكه و باره‌گایان هێناوه‌ته عێراق، په‌لاماری چه‌ندان باڵوێزخانه‌یان داوه كه شوێنی دیپلۆماتكاره‌كانه، زۆرجار ئه‌و گرووپانه هه‌وڵیان داوه عێراق رابكێشن بۆ ناو شه‌ڕ، بینیمان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر باكوری ئیسرائیل و دواتریش سووریا و چه‌ندان شوێنی تر، ئه‌و گرووپانه سه‌رئێشه‌ن.
به‌ڵام له چه‌ند مانگی رابردوودا ئه‌مه‌ریكا باسی له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گرووپانه ده‌كرد، ئه‌مه تا چه‌نده رژده؟
هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا روونه، چه‌ندان جار داوایان كردووه حكوومه‌تی عێراق ئه‌و گرووپانه بخاته ژێر ركێفی خۆی و كۆنترۆڵیان بكات و بیانخاته سه‌ر فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، چه‌ندان جار باره‌گای حه‌شدی شه‌عبی كراونه‌ته ئامانج له نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و له به‌غدا، هه‌ندێك لێپرسراوی حه‌شد له به‌غدا بوونه ئامانجی هێرشی ئه‌مه‌ریكا و كوژران، ئه‌مه‌ریكایش باسی له‌وه كردووه ئه‌گه‌ر ئه‌و گرووپانه هێرش بكه‌نه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، ئه‌وانیش وه‌ڵامیان ده‌بێت.
دیمانه‌ی/ هۆشیار عه‌لی