پڕۆژەی جووتسایدی هەولێر-كۆیە بەشێكی زۆری كارەكانی تەواو بووە، كەیفی فارس سەرپەرشتیاری پڕۆژەكەیش بەڵێن دەدات پێش وادەی خۆی تەواو بكرێ كە سێ ساڵ و نیوی بۆ دیاری كراوە. هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، نزیكەی چوار ملیۆن مەتر سێجا كاری بڕین و پڕكردنەوە كراوە كە ئەوە ژمارەیەكی گەورەیە لە پڕۆژەكەدا و پێویستی زۆری بە ئامێری گەورە هەبووە.
سەرەتا لەو پرسیارەوە دەست پێ دەكەین، كاركردن لە پڕۆژەی جووتسایدی هەولێر-كۆیە گەیشتووەتە كوێ؟
وەك دیارە پڕۆژەی جووتسایدی هەولێر- كۆیە هەنگاوی زۆری بڕیوە، ئێستە زیاتر لە 18 كیلۆمەتری رێگاكە قیرتاو كراوە و كاركردن لە پڕۆژەكەدا بەردەوامە واتە 41%ی كارەكان كە تەواو بوون.
ئەو كێشانەی دێتە بەردەمتان لەكاتی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە چییە؟
رێگای دووسایدی هەولێر-كۆیە قۆناغی یەكەمی 37 كیلۆمەتر بوو، دواتر كە دیزاین كرایەوە بڕینی تێكەوت كە نزیكەی چوار ملیۆن مەتر سێجا كاری بڕین و پڕكردنەوە كراوە كە ئەوە ژمارەیەكی گەورەیە لە پڕۆژەكەدا و پێویستی زۆری بە ئامێری گەورە هەبووە، یەكێكی تر لە كێشەكان ئەوە بوو كە كەوتە ناو وەرزی زستان كە زستانی ئەمساڵ چڕ و باراناوی بوو و كاتی زیاتری بۆ كاركردن پێویست بوو، ئێستە پلانەكە وەكخۆی جێبەجێ دەكرێت بە خێرایی كارەكان دەڕوات.
خۆت ئەندازیاری و پڕۆژەكە مەزنە، بەڵام بە تەواوبوونی رێگاكان چ خزمەتێك بە خەڵك و شۆفێران دەكرێت؟
رێگایە كۆنەكە شەقامێكی یەكسایدی باریك بوو كە بە ڕێگای مەرگ ناسرا بوو، بەڵام ئەو جووتسایدە دەبێتە شاكارێكی گەورە و رێی ژیان، لەو شەقامەی كە دروست دەكرێت سێ ئۆتۆمبێل دەتوانن بە خێراییەكی دیاری كراو پێیدا تێپەڕ ببن، جیا لەوەی دەبێتە رێیەكی بازرگانی و ئاسانكاری گەورەیە و دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی رووداوەكانی هاتوچۆ.
كەواتە كەی پڕۆژەكە بەكۆتا دێت؟
ماوەی پڕۆژەكە سێ ساڵ و نیو بوو وەك ئەوەی لە گرێبەستمان دیاری كراوە، بەڵام بەگوێرەی پلانەكان زۆر زووتر لەو ماوەیە تەواو دەبێت و زووتر دەكەوێتە خزمەتی خەڵكی كوردستان.