سه‌رۆكی كۆمپانیای نیم، كه بریكاری سه‌ره‌كیی كۆمپانیای كیایه بۆ ئۆتۆمبێل له كوردستان، رای گه‌یاند، بازاڕی كوردستان سه‌باره‌ت به كۆمپانیاكه‌یان باشترین بازاڕه و سه‌قامگیره.
كۆمپانیای نیم، ئۆفیسی سه‌ره‌كیی خۆی له هه‌ولێر نوێ كرده‌وه و له بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تدا، ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێڵی نوێی جۆری "كیا"ی نمایش كرد، كه به شێوه و دیزاینی زۆر جوان و تایبه‌ت دروست كراون و له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م ده‌گونجێن.
نیهاد زه‌خه‌ریا، سه‌رۆكی كۆمپانیای نیم به وشه قسه‌ی كرد و گوتی: سه‌باره‌ت به كۆمپانیاكه‌مان و رووانیمان بۆ بازاڕ و فرۆش، كوردستان باشترین بازاڕه، چونكه سه‌قامگیره و گه‌رموگوڕه.
گوتیشی: "خه‌ڵكی كوردستان تێگه‌یشتوو و رۆشنبیرن، ده‌زانن چیان ده‌وێت، ئێمه‌ش هه‌وڵمان دا به پێی پێداویستی خه‌ڵك و بازاڕی كوردستان ئۆتۆمبێله‌كانمان بخه‌ینه‌ڕوو، به تایبه‌تی ئێسته چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی ناوازه‌مان خستووه‌ته بازاڕ، كه به كواڵێتییه‌كی زۆرباش دروست كراون، جگه له‌وه‌ش دیزاین و پێكهاته‌كانیان زۆر سه‌رنجڕاكێشه.
نیهاد زه‌خه‌ریا، كه خه‌ڵكی ئوردنه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كه ئه‌وان ره‌چاوی بار و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان و ژینگه و كه‌شوهه‌وایان كردووه له دروستكردنی ئۆتۆمبیڵه‌كانیان.
"به‌بۆنه‌ی مۆندیاله‌وه سوپرایزمان ده‌بێت"
سه‌رۆكی كۆمپانیای نیم، ئاشكرای كرد، كۆمپانیای كیا، كه یه‌كێكه له سپۆنسه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی مۆندیالی تۆپی پێی 2022 له قه‌ته‌ڕ، له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ند ده‌ستپێشخه‌ری و ئۆفه‌ر و سوپرایزی بۆ خه‌ڵكی كوردستان سه‌باره‌ت به مۆندیالی 2022 ده‌بێت.
گوتیشی: "به‌داخه‌وه لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی مۆندیال خۆیان سنووری هاوبه‌شییه‌كانی ئێمه‌یان دیاریی كردووه، به‌ڵام ئێمه هه‌رچۆنێك بێت هه‌وڵ ده‌ده‌ین دیار و خزمه‌ت له چوارچێوه‌ی به‌شداریمان له مۆندیال، پێشكه‌ش به خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین و له رۆژانی داهاتوودا رایده‌گه‌یه‌نین".
كۆمپانیای نیم له‌گه‌ڵ نوێكردنه‌وه‌ی ئۆفیسی سه‌ره‌كی له هه‌ولێر، چه‌ند جۆره ئۆتۆمبێلێكی كیای نوێی خستووه‌ته‌ڕوو، كه له جۆره‌كانی سپۆرتاج و كارینس بوو.