نرخی كارەبا دەگۆڕێت

:: PM:02:12:20/09/2023 ‌
بەرپرسێكی وەزارەتی كارەبا رای دەگەیەنێت، ئەو نرخەی بۆ كارەبای پریپەید دیاری كراوە، دەگۆڕێت و ئەو نرخەی ئێستە نابێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 20ـی ئەیلوول، لە روونكردنەوەیەكی ئەردەلان دۆسكی بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و بەرپرسی لیژنەی باڵای پرۆسەی پریپەیددا هاتووە، پرۆسەی پارەدانی پێشوەختەی كرێی كارەبا (پریپەید) سیستمێكی پێشكەوتووە و بەشێوەیەكی دادپەروەرانە و ڕێكوپێك بۆ كۆنترۆڵكردن و ڕێكخستنی پێدانی كارەبایە، بە هیچ شێوەیەك پێوەندیی بە زیادكردنی نرخ و كارەبای 24 سەعاتییەوە نییە. 

باسی لەوەش كردووە، هاوبەشانی ستییەكانیش دڵنیا دەكەینەوە، وەزارەتی كارەبا پێداچوونەوە بە نرخی كارەبای پڕۆژەكانی نیشتەجێبوونی (های كۆستەكان) دەكات.

لە ماوەی رابردوودا لەبارەی كارەبای پریپەید و نرخەكەی، ستییەكان چەندان خۆپێشاندانیان بەڕێوە برد و تێدا داوایان كرد نرخەكە دابەزێنرێت.



وشە - رامیار جەواد