به‌رێوبه‌ری كشتوكاڵی ئاكرێ ئاشكرای كرد، ده‌ست به دروستكردنی عه‌لوه‌یه‌كی هاوچه‌رخ كراوه كه سێ شارۆكه سوودی لێ وه‌رده‌گرن و له‌سه‌ر رووبه‌ری 90 دۆنم زه‌وی دروست ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ی ئه‌یلوول، فازڵ مسته‌فا به‌رێوبه‌ری كشتوكاڵی ئاكرێ، بۆ "وشه" گوتی، له ئاكرێ 90 دۆنم زه‌وی ته‌رخان كراوه بۆ دروستكردنی عه‌لوه‌یه‌كی هاوچه‌رخ له كه ئێسته زه‌ویه‌كه ڕاست كراوه و خه‌ریكه دینگه‌ی بۆ دروست ده‌كرێت بۆ دروستكردنی دوكان و باڵه‌خانه.
روونیشی كرده‌وه كه عه‌لوه‌كه هه‌موو به‌شه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت و 100 دوكانی لێ ده‌بێت له‌گه‌ڵ كۆگا و بنكه‌ی ته‌ندروستی، بۆیه ئه‌وه هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه و هه‌ر سێ شارۆكه‌ی ئاكرێ و شێخان و به‌رده‌ڕه‌ش سوودی لێ وه‌رده‌گرن و به‌رهه‌می جووتیارانی لێ ساغ ده‌بێته‌وه.
فازل مسته‌فا زیاتر گوتی، له‌و 100 دوكانه 40 یان بۆ عه‌لوه‌یه و 40 یش بۆ عه‌لافییه ئه‌وانه‌ی تریش بۆ كاری جۆراوجۆر به‌كار دێن، بۆیه ئه‌مه ده‌بێته بازارێكی زۆر باش بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆ.
وشه/ بڵند ئیبراهیم