دوای ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه له نرخی نه‌وت كه بازاڕی بۆرسه له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه به‌خۆیه‌وه بینی، بۆ سێیه‌م رۆژ نرخی نه‌وت دابه‌زی.
ئه‌م هه‌فته‌یه له ژێر كاریگه‌ریی زانیارییه ئه‌رێنییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌وڵه‌كانی چین بۆ زیاتر گه‌شه‌پێدانی ئابووری و سیاسه‌ته‌كانی سعوودیه و ئۆپێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت، نرخی نه‌وت پێرێ سێشه‌م تا نزیكه‌ی 96 دۆلار هه‌ڵكشا، به‌ڵام دواتر رووی له دابه‌زین كرد و ئه‌م دابه‌زینه‌ش تا ئاماده‌كردنی ئه هه‌واڵه به‌رده‌وامه.
به‌گوێره‌ی dailyfx نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت، ئێسته به 92 دۆلار و 27 سه‌نت ده‌فرۆشرێت و به‌راورد به دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، زیاتر له سێ دۆلار دابه‌زیوه.
گرنگترین هۆكاری دابه‌زینی به‌های نه‌وت بۆ سیاسه‌ت و بڕیاری نوێی بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه رێژه‌ی سوودی بانكی له ئاستی خۆیدا هێشته‌وه و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هێنا. ئه‌م بڕیاره وای كرد بازاڕه‌كانی نه‌وت كاریگه‌ری وه‌ربگرن و به‌هۆی گرانبوونی به‌های دۆلار نرخی نه‌وتیش دابه‌زێت، چونكه كڕیاره‌كان به به‌هایه‌كی زیاتر نه‌وته‌كه‌یان به‌ده‌ست ده‌گات.
هه‌فته‌یه‌ك پێشتر دابه‌زینی به‌رچاوی نه‌وتی كۆگه‌كراو، نرخی نه‌وتی به‌رز كردبووه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه دابه‌زینی نه‌وتی كۆگه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، كه‌متر بوو له ئاستی چاوه‌ڕوانی، بۆیه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بازاری نه‌وت ئه‌وه بوو رێ له زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی بگرێت. هه‌فته‌یه‌ك پێشتر دابه‌زینی به‌رچاوی نه‌وتی كۆگه‌كراو، نرخی نه‌وتی به‌رز كردبووه‌وه.
جێی باسه ماوه‌یه‌ك بوو نرخی نه‌وت رووی له هه‌ڵكشان كردبوو، به‌ڵام رووداوه‌كه‌ی دوێنێ ئه‌و هه‌ڵكشانه‌وه‌ی وه‌ستاند، گرنگترین هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له هه‌فته‌ی رابردوودا بۆ كاریگه‌رییه‌كانی سیاسه‌تی ئۆپێك له‌لایه‌ك و سعوودیه و رووسیا له‌لایه‌كی تر ده‌گه‌ڕایه‌وه، جگه له‌وه‌ی كه ئۆپێك به ته‌نیا پلانی دابه‌زاندنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی گرتووه‌ته‌به‌ر، سعوودیه‌ش خۆبه‌خشانه رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كه‌م كردووه‌ته‌وه، رووسیاش هاوكاریی كردووه و لای خۆی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی دابه‌زاندووه، دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنانیش به واتای به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ دێت، به‌تایبه‌تی كاتێك له به‌رانبه‌ردا قه‌باره‌ی داخوازیش به‌رز ببێته‌وه.
سعوودیه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر دابه‌زاندنی خۆبه‌خشانه‌ی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی تا كۆتایی ئه‌مساڵ درێژ كرده‌وه، هاوكات رووسیاش بڕیاری دا 300 هه‌زار به‌رمیل له هه‌نارده‌ی نه‌وت تا كۆتایی ساڵ كه‌م بكاته‌وه.