بانكی ناوه‌ندیی توركیا بڕیاری دا رێژه‌ی سوودی بانكی بۆ جاری چواره‌م به‌رز بكاته‌وه، بیگه‌یه‌نێته به‌رزترین ئاست كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2003ه‌وه تۆمار كرابێت.
بانكه‌كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی ئه‌یلوول، رێژه‌كه‌ی ده‌ستكاری كرد و گه‌یاندییه 30% و پێنج یه‌كه‌ی تر له رێژه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه.
ا
توركیا هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و بڕیاره‌ی بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له‌و وڵاته گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و پێی وایه، به‌م هه‌نگاوه ده‌توانن رێژه‌ی هه‌ڵاوسان كه‌م بكه‌نه‌وه.
له مانگی ئابی ئه‌مساڵ رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له توركیا گه‌یشته نزیكه‌ی 59%
جێی باسه له مانگی ئابی ئه‌مساڵ رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له توركیا گه‌یشته نزیكه‌ی 59%، له كاتێكدا رێژه‌كه له مانگی حوزه‌یران به‌راورد به هه‌مان مانگ له ساڵی رابردوودا 38.2% بوو.
حكوومه‌تی توركیا له رابردوودا به پێچه‌وانه‌ی رێساكانی ئابووری، رێژه‌ی سوودی بانكی بۆ ئاستێكی نزم دابه‌زاندبوو و ده‌یویست نه‌یهێڵێت، به‌و هیوایه‌ی شێوازی ئیسلامی پێڕه‌و بكات، به‌ڵام ئه‌مه گورزی كاریگه‌ریی له توركیا دا و ئێسته توركیا پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه، هه‌مان ئه‌و شێوازه‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر كه وڵاتانی تریش بۆ كۆنترۆڵی هه‌ڵاوسان ده‌یگرنه‌به‌ر.