به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رای گه‌یاند، په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی گازیی عه‌كاز كه گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی گازیی عێراقه، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا راده‌ستی كۆمپانیایه‌كی ئۆكراینی ده‌كرێت.
باسم محه‌مه‌د خزه‌یر یاریده‌ده‌ری كاروباری ده‌رهێنانی نه‌وت و گاز له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، وێڕای ئاشكراكردنی ئه‌و هه‌واڵه ئاماژه‌ی دا، عه‌كاز كه‌وتووه‌ته رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار و پێدانی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
ئه‌و ئاماژه‌ی داوه ئامانجیان له په‌ره‌پێدانی ئه‌و كێڵگه‌یه ئه‌وه‌یه، قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی بۆ 400 پێ سێجا له رۆژێكدا به‌رز بكه‌نه‌وه.
ئه‌و پڕۆژه‌یه كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشوور كاری تێدا ده‌كرد، به‌ڵام دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش، كۆمپانیاكه كشایه‌وه
جێی باسه ئه‌و پڕۆژه‌یه كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشوور كاری تێدا ده‌كرد، به‌ڵام دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش، كۆمپانیاكه كشایه‌وه و ئێسته به كۆمپانیایه‌كی تر ده‌سپێرێت.
عێراق خه‌ریكی په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌كانی گازه و پێشتریش په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی گازیی سیبه له به‌سره‌ی به كۆمپانیای تۆتاڵی فڕه‌نسا سپاردووه.
به‌گوێره‌ی
مێدڵست نیوز، به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رای گه‌یاندووه، له رێی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی له‌و كێڵگانه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێداویستیی وێستگه‌كانی كاره‌بای باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به سووته‌مه‌نی دابین بكه‌ن.
كێڵگه‌ی گازیی عه‌كاز كه‌وتووه‌ته باشووری قائیم و پێشبینی ده‌كرێ سه‌رووی پێنج تریلیۆن پێ سێجا گازی سروشتی هه‌بێت.