بانكی مۆرگان سته‌نلی كه بانكێكی ئه‌مه‌ریكییه، پێشبینی كردووه قه‌باره‌ی داخوازیی نه‌وت زیاتر به‌رز ببێته‌وه و نرخی نه‌وت بگاته سه‌رووی 100 دۆلار.
به‌گوته‌ی بانكه‌كه بازاڕه‌كانی دنیا له سێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵیشدا، كێشه‌ی كه‌میی خستنه‌ڕووی نه‌وتیان ده‌بێت و ئه‌و كێشه‌یه‌ش به‌تایبه‌تی له دوای ئه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا كه هه‌ریه‌ك له سعوودیه و رووسیا، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان كه‌م كرده‌وه.
ئه‌و بانكه ئه‌مه‌ریكییه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه نرخی نه‌وت له داهاتوودا ده‌گاته سه‌رووی 100 دۆلار، تێكڕای نرخی نه‌وتیش له سێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ له 82 دۆلار و 50 سه‌نته‌وه ده‌گاته 95 دۆلار.
10 دۆلار له نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی به‌رز كردووه‌ته‌وه
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی ''
بازار'' بانكی مۆرگان سته‌نلی پێشبینی بۆ ساڵی داهاتووش خستووه‌ته ڕوو و ئاماژه‌ی داوه، تێكڕای نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له سێ مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2024 بگاته 92 دۆلار و 50 سه‌نت، له كاتێكدا پێشتر چاوه‌ڕوانییه‌كه‌ی له ئاستێكی زۆر نزمتردا بوو و 10 دۆلار له نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی به‌رز كردووه‌ته‌وه.
پێشتریش بانكی گۆڵدمه‌ن ساكسی ئه‌مه‌ریكی پێشبینی ئه‌وه‌ی كردبوو، نرخی نه‌وت له مانگه‌كانی داهاتوودا تا 107 دۆلار به‌رز ببێته‌وه و به‌گشتی بانكه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕان كه به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خستنه‌ڕوو، پێداویستییه‌كانی بازاڕ به‌رزتر ده‌بنه‌وه و ئه‌مه‌ش گرانتربوونی نرخی نه‌وتی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ساڵی رابردوو به‌تایبه‌تی له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی ئۆكراینا، نرخی نه‌وت تا 140 دۆلار هه‌ڵكشا، به‌ڵام دواتر رووی له دابه‌زین كرده‌وه و له مانگه‌كانی رابردووش‌دا بۆ 70 دۆلار دابه‌زی، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه رووی له هه‌ڵكشان كردووه و ئێسته هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له سه‌رووی 92 دۆلار ده‌فرۆشرێت.