ده‌ست كراوه به پێدانی ئارد به نانه‌واخانه و سه‌موونخانه‌كان به نرخی هه‌رزان، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات نرخی نان زیاتر دابه‌زێت، ئه‌و ئارده‌ی كه بۆ نانه‌واخانه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت، كۆمپانیایه‌ك ره‌زامه‌ندیی پێشان داوه دابینی بكات و ئێسته ئارده‌كه‌ی خستووه‌ته بازاڕه‌وه و چه‌ندان بریكاری هه‌یه، نانه‌واخانه و سهموونخانهكانیش ده‌توانن بچن له‌و شوێنانه ئارد وه‌ربگرن كه نرخه‌كه‌ی له خوار نرخی ئاردی بازرگانییه كه له بازاڕدا ده‌فرۆشرێت.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی بازرگانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ئارده‌ی كه بۆ نانه‌واخانه و سه‌موونخانه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت، له بازاڕدا نرخی نان هه‌رزان ده‌كات و چیتر گران نابێت، له رۆژانی داهاتوو له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نانه‌واخانه و سه‌موونخانه‌كان كۆ ده‌بنه‌وه و به فه‌رمی نان هه‌رزان ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م نانه‌واكانیش پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بن و هیچ گرفتێكیان نییه.
سۆران غه‌فوور به‌رێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانیی سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، كۆمپانیایه‌ك ره‌زامه‌ندیی پێشان داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئاردی سفر، به نرخی هه‌رزان بۆ نانه‌واخانه و سه‌موونخانه‌كان دابین بكات، ئه‌و ئارده زۆر له ئاردی بازرگانیی بازاڕ له جۆره توركی و رووسییه‌كه باشتره، ئێسته كۆمپانیاكه ئارده‌كه‌ی خستووه‌ته بازاڕه‌وه و له چه‌ندان شوێنی سلێمانی بریكاری هه‌یه، هه‌ر نانه‌واخانه‌یه‌ك ئه‌و ئارده‌ی پێویست بێت، ده‌توانێت بچێت له‌وێ وه‌ریبگرێت و چیتر ئارده‌كه‌ی تر به‌كار نه‌هێنن كه له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت، چونكه ئه‌و ئارده له ناوخۆ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، ئارده‌كه به یه‌ك فه‌رده‌ی 50 كیلۆیی بۆ نانه‌واكان به 28 هه‌زار دینار دابین ده‌كرێت، ئه‌و نرخه‌كه‌ش نزیكه‌ی نۆ هه‌زار دینار كه‌متره له ئاردی بازرگانیی جۆری توركی كه پێشتر نانه‌واخانه‌كان به‌كاریان ده‌هێنا و پاره‌یه‌كی زیاتریان له‌سه‌ر ده‌كه‌وت، هه‌روه‌ها بۆ سهموونخانهكانیش یه‌ك فه‌رده به 30 هه‌زار دیناره، ئاردی سه‌موون جیاوازه، بۆیه نرخه‌كه‌شی دوو هه‌زار دینار له ئاردی نان زیاتره.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی گوتی، ئێسته نرخی یه‌ك فه‌رده ئاردی توركی بازرگانی له بازاڕدا به 36 هه‌زار دیناره، به‌ڵام به دابینكردنی ئه‌و ئارده بۆ نانه‌واكان، پاره‌ی كه‌متر له‌سه‌ر نانه‌واكان ده‌كه‌وێت و به‌وه‌ش به‌شێكی زۆر له گرفتی نانه‌واكان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و چاره‌سه‌ری گرانیی نانیش ده‌كات و هاووڵاتییانیش لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
له چه‌ند رۆژی داهاتوودا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نانه‌واكان كۆده‌بینه‌وه و نرخی نان هه‌رزان ده‌كه‌ین
ئه‌و گوتی، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نانه‌واكان كۆده‌بینه‌وه و نرخی نان هه‌رزان ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌و كاته‌ی ئارد گران بوو، نانیان گران كرد، ئێسته‌یش كه ئاردیان بۆ نرخی هه‌رزان له بازاڕ بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، ده‌بێت نرخی نان هه‌رزان بێت، ههرزانكردنهكهش له كێشی نانه‌كان ده‌بێت، كێشی نانه‌كان به نانه‌واخانه‌كان زیاتر ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م نانه‌واكانیش پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بن، ده‌بێت كێشه‌كه زیاتر بكه‌ن كه ئه‌وه‌ش ره‌نگه له نێوان 10 بۆ 20 گرام بێت بۆ هه‌ر نانێك، هه‌ر نانهوایهكیش ئازاده له‌وه‌ی ژماره‌ی نانه‌كان زیاتر بكات به‌پێی كێشی دیاریكراو كه بۆی داده‌نرێت، ئێسته ئه‌وانه‌ی هه‌شت نان به هه‌زار دینار ده‌فرۆشن، كێشی هه‌ر نانێكیان 90 بۆ 100 گرامه، ئه‌وانه‌شی شه‌ش نان به هه‌زار ده‌فرۆشن، كێشی نانه‌كان 130 بۆ 135 گرامه.
ئوسامه سه‌لام خاوه‌نی نانه‌وا، به "وشه"ی راگه‌یاند، دابینكردنی ئاردی سفر بۆ نانه‌واخانه و سه‌موونخانه‌كان هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ بوو، چونكه نرخی ئاردی بازاڕ گرانه، ئه‌و ئارده‌ی ئێسته له بازاڕ هه‌یه زۆر له‌سه‌ر نانه‌واكان ده‌كه‌وێت، ئه‌و ئاردهشی كه ده‌درێته نانه‌واكان نرخه‌كه له خوار بازاڕه‌وه‌یه، ئه‌وانیش پابه‌ندی هه‌ر بڕیارێكن كه بۆیان دیاری بكرێت له‌باره‌ی نرخی نان و كێشی نانه‌كان، ئه‌وه‌ی گرنگه هاووڵاتییان سوودمه‌ند ده‌بن له‌و كارانه و هه‌موو نانه‌واكانیش ئه‌وه‌یان پێ باشه كه بۆ هه‌ر فه‌رده‌یه‌ك ئارد، هه‌شت هه‌زار دینار له خوار بازاڕه‌وه بۆیان ته‌رخان ده‌كرێت.
ئه‌كره‌م حه‌مه‌خان ئاردفرۆش به "وشه"ی راگه‌یاند، ئێسته نرخی ئاردی بازرگانی له بازاڕه‌كاندا گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه، یه‌ك فه‌رده‌ی 50 كیلۆیی ئاردی جۆری توركی كه زۆرترین به‌كارهێنه‌ری هه‌یه به 38 هه‌زار دیناره، ئاردی جۆری رووسی به 33 هه‌زار دیناره، ئاردی به‌شه‌خۆراكیش كه هاووڵاتیی به‌كاری ده‌هێنێت بۆ نانكردن، یه‌ك فه‌رده به 18 هه‌زار دیناره، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئارده به نرخی هه‌رزان دابه‌ش بكرێت، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی ئاردی بازرگان‌یش ده‌بێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی