نەوتى سپیی ماڵان گەیشتە سەنتەرى شارى هەولێر

:: PM:10:10:21/11/2023 ‌
ئەمڕۆ سێشەم 21ى تشرینى دووەمى 2023، لە درێژەى پرۆسەى دابەشکردنى نەوت بەسەر هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان دەست کرا بە دابەشکردنى نەوت لەناو سەنتەری شاری هەولێر.

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامى هەولێر بە "وشە"ى راگەیاند، پرۆسەى دابەشکردنى نەوتى گەیشتووەتە ناو سەنتەرى شارى هەولێر و ئەمڕۆ لە بنکەکانى (201 ، 202 ، 203 ، 204 ، 205) دەست کراوە بە دابەشکردنى نەوت.

قایمقامى هەولێر زیاتر گوتى، هەر ماڵێک بڕی 200 لیتر نەوتى پێدەدرێت بەرانبەر 105 هەزار دینار هەوڵ دەدەن پێش دەست پێکردنى وەرزى سەرما نەوت بەسەر سەرجەم هاووڵاتییاندا دابەش بکەن.

هەروەک نەبەز عەبدولحەمید دووپاتی کردەوە، تا سەری ساڵ هیچ ماڵێکی هەولێر نامێنێ کە نەوتی وەرنەگرتبێ.

ئەمە هاوکاتە لەگەڵ پرۆسەى دابەشکردنى نەوت لەلایەن حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەرى  شارەکان سەرەڕاى ئەوەى کە حكوومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندیی داوه‌‌ نه‌وت بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ بكات، به‌ڵام تا ئێسته‌ نه‌وتیان ره‌وانه‌ نه‌كردووه‌ له‌كاتێكدا بۆ هه‌موو پارێزگاكانی تر نه‌وت دابین كراوە‌.

وشە/ فەیسەڵ شێخانی



وشە - رزگار خدر