ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی سعوودیه له چوارچێوه‌ی په‌سندكردنی بودجه‌ی ساڵی داهاتووی سعوودیه، كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی گرنگ له بواری په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستی جێبه‌جێ ده‌كات.
به‌پێی پلانه‌كه كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشخانه‌ی گه‌وره له ناوچه جیاجیاكانی سعوودیه، به قه‌باره‌ی هه‌زار و 100 قه‌ره‌وێڵه‌یی جێبه‌جێ ده‌كرێن.
له هه‌نگاوێكی تردا په‌ره به ته‌كنه‌لۆجیای گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش ده‌درێ و سه‌رجه‌م ئه‌مبوڵانسه‌كان به ترافیكلایته‌كان گرێ ده‌درێن و بگه‌نه هه‌ر ترافیك لایتێك، ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ده‌بێ سه‌وز بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ كێشه بپه‌ڕنه‌وه.
سه‌رجه‌م ئه‌مبوڵانسه‌كان به ترافیكلایته‌كان گرێ ده‌درێن و بگه‌نه هه‌ر ترافیك لایتێك، ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ده‌بێ سه‌وز بن
له هه‌نگاوێكی تردا پاشماوه‌ی زبڵی نه‌خۆشخانه‌كان له پرۆسه‌یه‌كی زۆر پێشكه‌وتوودا له‌ناو ده‌برێن و پۆلێنبه‌ندی ده‌كرێن.
جگه له كه‌رتی ته‌ندروستی، كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی گرنگیش له كه‌رتی په‌روه‌رده ده‌نرێن. یه‌كێك له‌و خاڵانه ره‌وانه‌كردنی قوتابییان بۆ چینه به‌مه‌به‌ستی خوێندن و فێربوونی زمانی چینی و وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له‌م بواره‌دا .
به‌گوێره‌ی عه‌ره‌بیه، خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه ده‌رفه‌تی خوێندن بۆ ته‌واوی كه‌مئه‌ندامان بڕه‌خسێنرێت و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین بكرێت.
ئامانجێكی تر ئه‌وه‌یه 41% له ده‌رچووانی به‌شه ته‌كنیكی و پیشه‌یی و ئه‌ندازیارییه‌كان، ده‌بێ له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا كاریان ده‌ست بكه‌وێت. هاوكات بڕیار دراوه مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی 40 كۆلێژی تایبه‌تی له ته‌واوی وڵات بدرێت.