وه‌زیری كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، قۆناغێكی تری به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌می جووتیاران، ئه‌مڕۆ ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 10ی كانوونی یه‌كه‌م، بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی، ئه‌مڕۆ قۆناغی دووه‌می هه‌نارده‌كردن و ره‌وانه‌كردنی هه‌نگوینی هه‌رێمی كوردستان بۆ بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه و ناوخۆ به‌شێوازێكی مۆدێرن و جوان راده‌گه‌یه‌نین، كه ببێته هۆكارێك تا بتوانین به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان هه‌م له ڕووی كوالێتی و هه‌میش له ڕووی پاكێجینگه‌وه ركابه‌ری به‌رهه‌مه‌كانی دنیا بكات.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌م هه‌نگاوانه بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كابینه‌ی نۆیه‌م و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، هه‌نگاوی زۆر گه‌وره و ستراتیجیین كه ئه‌مه ده‌ستپێكێكه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له ئاینده‌دا، ده‌رگای بازاڕه‌كانی دنیا به‌پێی ئه‌و ئاستانه‌ی كه خواستی له‌سه‌ره، بۆ به‌رهه‌می جووتیاره‌كانی خۆمان بكه‌ینه‌وه.
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم، ته‌نیا بۆ به‌رهه‌مێك و دوو به‌رهه‌م نییه، به‌ڵكو به‌پێی جۆری ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یه كه له خۆمان زیاتره و به بازاڕیان ده‌كه‌ین.
پێشتر مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵه ستراتیجییانه‌ی بۆ كوردستان هه‌یه‌تی، چه‌ندان به‌رهه‌می ناوخۆی كوردستانی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كردبوو وه‌ك هه‌نگوین و هه‌نار و چه‌ندان به‌رهه‌می تر.