دوای جەژن مووچەیەك دابەش دەكرێت

:: PM:08:57:17/06/2024 ‌

بڕیارە ڕاستەوخۆ لە یەكەم هەفتەی دوای پشووی جەژنی قوربان، مووچەی مانگی ئاياری هێزە تەناهییەكان بدرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی داراییەوە بە "وشە"ـی گوت، هەموو ڕێوشوێنەكان تەواو بوون و بەپێی بڕیار، ڕاستەوخۆ دوای جەژنی قوربان، مووچەی مانگی ئایاری هێزە تەناهییەكان دەدرێت.

ئەوەشی خستە ڕوو، خۆی دەبوو ئەو مووچەیەش لەگەڵ مووچەی مانگی پێشوودا بەسەر یەكەوە دابەش بكرێت، بەڵام بۆ دوای جەژن دواكەوت.

ڕۆژی هەشتی حوزەیران، شاندێكی چاودێریی دارایی لە بەغداوە هاتنە هەولێر و لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆ بوونەوە و دوای وردبینیی تەواو لەسەر مووچەی هێزە تەناهییەكان، بڕیار درا هەردوو مووچەكەیان بۆ بنێردرێت.



وشە - عەبدوڵا عومەر