دۆلار فڕی بۆ بەرزترین ئاست

:: PM:10:54:21/06/2024 ‌

نرخی دۆلاری ئەمەریكی لە بازاڕەكانی جیهاندا، بەرزبوونەوەی پێوانەیی بە خۆیەوە بینی كە ماوەی هەشت هەفتەیە ئەو ئاستەی نەبینیوە، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی چالاكیی ئابووریی ئەمەریكا كە ماوەی 26 مانگە نەگەیشتووەتە ئەم ئاستەی ئێستە.

بەپێی دوایین پێوانەی جیهانی كە ئێوارەی ئەمڕۆ تۆمار كراوە، بە ڕێژەی 0.2% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، واتە 105.82 خاڵی تۆمار كردووە، ئەمەش دوای دابەزینێكی چاوەڕواننەكراوی هەفتەی ڕابردوو.

لە بەرانبەردا، بە بڕیاری وەزارەتی دارایی ژاپۆن، نرخی یەن دابەزینی پێوانەیی بە خۆیەوە بنیوە و گەیشتووەتە 160.245 كە ماوەی 34 ساڵە دابەزینی لەو جۆرەی نەبینیوە.

لە بەرانبەر پاوەنی ئیستەرلینیشدا هەر بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە 1.2639، بەڵام لە بەرانبەر یۆرۆ بە ڕێژەی 0.1% دابەزیوە.

بەرزبوونەوەی دۆلار لەسەر ئاستی جیهاندا، كاریگەری لەسەر بازاڕی ناوخۆییش دەكات و نرخی دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقییش بەرز دەبێتەوە.



وشە - عەبدوڵا عومەر