سبەی پارە بۆ زنجیرە 200 تا 350ی چەكی جووتیاران دابەش دەكرێت

:: PM:08:27:03/07/2024 ‌
لە ئاگادارییەكی جێگری پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی لیژنەی باڵای بەبازاڕكردنی گەنمی جووتیاراندا هاتووە، سبەی دەست بە دابەشكردنی چەكی جووتیاران دەكرێت لە زنجیرە 200 تا 350. 

ئەمڕۆ بەپێی ئاگادارییەكی "هێمن قادر" جێگری پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی لیژنەی باڵای بەبازاڕكردنی گەنمی جووتیاران، ئەو جووتیارانەی كە لە زنجیرەی 200 تا 350ـن، لە رێكەوتی نۆ، 10 و 11ی حوزەیرانى 2024 گەنمەكانیان رادەستی سایلۆی هەولێر كردووە، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە جووتیارانی شارەدێی قوشتەپە سەردانی سایلۆی هەولێر بكەن. 

لە ئاگادارییەكەیدا جێگری پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە، ئەو جووتیارانە چەکەکانیان لە بانکی بەحرکە خەرج دەکرێ.

لای خۆشیەوە، پێشووتر نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان، به‌ "وشه‌"ی‌ راگەیاندبوو، 20 ملیار دینار وه‌ك پاره‌ی‌ چه‌كی‌ دووه‌می‌ گه‌نمی‌ جووتیاران گه‌یشتووه‌ كه‌ بڕی 10 ملیار دیناری بۆ جووتیارانی پارێزگای سلێمانییه‌ به‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕینه‌وه‌، بڕی شه‌ش ملیار دیناریشی بۆ پارێزگای هه‌ولێر و بڕی چوار ملیار دیناری بۆ جووتیارانی پارێزگای دهۆكه‌.

پێشتر بڕی شه‌ش ملیار دینار له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ سێ ملیاری بۆ پارێزگای سلێمانی و ملیار و نیوێك بۆ پارێزگای هه‌ولێر و ملیار و نیوه‌كه‌ی تری بۆ پارێزگای دهۆك بووه‌.


وشە - پۆڵا مەحموود