ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق گوتی، به‌غدا بیانووی ئه‌وه‌بوو به‌نزین بۆ ھه‌رێمی كوردستان ره‌وانه نه‌كات، چونكه ھه‌رێمی كوردستان نه‌وتیان راده‌ست ناكات، به‌ڵام دوای ھه‌مواری یاسای بودجه هه‌رێمی كوردستان، نه‌وتیان راده‌ست ده‌كات و ھیچ بیانوویان نه‌ما، پێویسته به‌نزین بۆ ھه‌رێمی كوردستان وه‌ك پارێزگاكانی تری عێراق ره‌وانه بكه‌ن .
دكتۆر سه‌باح سوبحی ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق، به "وشه"ی راگه‌یاند، خۆی چاوه‌ڕێی ھه‌مواری یاسای بودجه‌ی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی ھه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه ده‌ست پێ بكاته‌وه، تا به‌غدا ھیچ بیانوویه‌كی بۆ نه‌ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان نه‌مێنێت.
ئه‌و پێی وایه ھه‌رێمی كوردستانیش ھاوشێوه‌ی پارێزگاكانی تری عێراق، پشكی خۆی ھه‌یه له به‌نزین، بۆیه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و خه‌ریكن بۆ ئه‌وه‌ی پشكی به‌نزینی ھه‌رێمی كوردستان زیاد بكرێت .
دكتۆر سه‌باح سوبحی گوتیشی، ئێسته به‌غدا ھیچ بیانوویه‌كی نه‌ماوه بۆ ناردنی پشكی به‌نزینی ھه‌رێمی كوردستان، پێشتر باسیان له‌وه ده‌كرد ھه‌رێمی كوردستان نه‌وتی خۆی راده‌ستی عێراق ناكات، ئێسته ئه‌و گرفته‌ش نه‌ما و پێویسته ئه‌وانیش پشكی ھه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكه‌ن، بۆیه كار ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن تا به‌نزین بۆ ھه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكرێت.
به‌پێی یاسای بودجه، هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ ده‌كات، حكوومه‌تی عێراق بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 16 دۆلار بۆ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت دابین ده‌كات، نرخێك كه پێشتر شه‌ش دۆلار بوو و هۆكار بوو له‌وه‌ی كۆمپانیاكان به‌و نرخه رازی نه‌بن و هه‌نارده‌كردن ره‌ت بكه‌نه‌وه. جگه له‌مه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه فرۆشتنی نه‌وت به سۆمۆ سپێردراوه، ئه‌وا ئه‌ركی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه پێداویستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سووته‌مه‌نی دابین بكات.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراھیم