عێراق له ترسی هه‌ڕه‌شه‌كانی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا و تره‌مپ، له چوارچێوه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران، به‌نیازه له كه‌رتی بانكیدا رێكخستن بكات و دوو بانكی گه‌وره‌ی ره‌شید و رافیده‌ین هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ی ئادار، مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكاری ئابووریی سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق، به "وشه"ی راگه‌یاند، پڕۆژه‌یه‌ك بۆ دووباره داڕشتنه‌وه‌ی هه‌ردوو بانكه گه‌وره‌كه‌ی عێراق، رافیده‌ین و ره‌شید له ئارادایه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، دووباره هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی ئه‌و دوو بانكه به ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی كارایی بانكی حكوومییه" ئه‌و دوو بانكه‌ش زاڵ بوون به‌سه‌ر 88%ی بازاڕی بانكی.
راوێژكاره‌كه‌ی سوودانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌یان، ره‌نگه ناوی هه‌ر دوو بانكه‌كه‌ش بگۆڕێت.
خه‌لیل غازی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، به "وشه"ی گوت، بانكه عێراقییه‌كان به دڵنیاییه‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه و پرۆسه‌كه ده‌ستی پێ كردووه.
پێویسته بگوترێت له سه‌رده‌می ئیداره‌ی جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پڕۆژه‌یه‌ك هه‌بوو بۆ سزادانی بانكی رافیده‌ینی عێراق، به‌هۆی كاری نایاسایی و سپیكردنه‌وه‌ی پاره و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له سه‌رده‌می تره‌مپ به‌ر شه‌پۆلی سزاكان بكه‌وێت، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق زوو مشووری دۆخه‌كه نه‌خوات.
وشه/ هۆشیار عه‌لی