جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، هیچ بەربەستێك نییە بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەر لە جەژن نەنێرێت، هەر كێشەیەكیش هەبوایە لە لیستی مووچەدا حكوومەتی هەرێم رای دەگەیاند.
ئەمشەو دووشەم، 24ی ئاداری 2025، شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، تا سەعاتێك پێش ئێستە بەدواداچوونم بۆ پرسی مووچە كردووە، هیچ بەربەستێك نییە لەوەی مووچە بەر لە جەژن نەنێردرێت.
شاخەوان عەبدوڵا دووپاتی كردەوە، هیچ كێشەیەك نییە لە بەردەم ناردنی مووچە و هەر گرفتێكیش هەبوایە حكوومەتی هەرێم خۆی رای دەگەیاند.