لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە هاوكاریی هاوپەیمانان وەردەگرن

:: AM:11:02:06/04/2025 ‌
هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی سێ خرایە سەر حیسابی وەزارەتی پێشمەرگە، هاوكارییەكە  بۆ هەر پێشمەرگەیەك 432 هەزار دینارە و مانگانە وەریدەگرن.

ئەمڕۆ یەكشەم شەشی نیسان، هاوكاریی هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت، "لە 24 سەعاتی داهاتوودا دابەش دەكرێت".

سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە، بە "وشە"ی ڕاگەیاند: هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی سێ خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.

بەگوتەی ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ یەكشەم تا سبەی دووشەم، هاوكارییەكەی هاوپەیمانان كە بۆ مانگی سێیە، دەخرێتە سەر هەژماری كەسیی هێزەكانی پێشمەرگە، دواتر دەتوانن هاوكارییەكە وەربگرن.

37 هەزار و 771 پێشمەرگە مانگانە هاوكاریی هاوپەیمانان وەردەگرن، بڕی هاوكارییەكەش بۆ هەر پێشمەرگەیەك 432 هەزار دینارە.



وشە - سۆران عەزیز