بانكى ره‌شید بڕیارى دا بڕى پێنج ملیۆن تا 20 ملیۆن دینار به قه‌رز به‌و هاووڵاتییانه بدات كه وزه‌ى خۆر دابین ده‌كه‌ن. دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه ئه‌م بڕیاره ته‌نیا بۆ فه‌رمانبه‌ران نییه، به‌ڵكو هاووڵاتییانى تریش ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م شه‌شى نیسان،
بانكى ره‌شیدى عێراقى بڕیارى دا پاره به قه‌رز به‌و هاووڵاتییانه بدات كه وزه‌ى خۆر و هه‌ر وزه‌یه‌كى تر‌ى پاك به‌كار ده‌هێنن. له راگه‌یه‌نراوێكدا هاتووه، "قه‌رزه‌كه به هه‌موو هاووڵاتییان ده‌درێت جا فه‌رمانبه‌ر بێت یان هاووڵاتییه‌كى ئاسایى بێت".
قه‌رزه‌كه‌ش چوار جۆره پێنج ملیۆن، 10 ملیۆن، 15 ملیۆن تا 20 ملیۆن دیناره، بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ به سوودى 5%. ئه‌گه‌ر هاووڵاتییه‌كه فه‌رمانبه‌ر بێت ئه‌و به ماسته‌ر كارد ده‌بێت و ئه‌گه‌ر هاووڵاتییه‌كى ئاسایی بێت، ئه‌وا ده‌بێت كه‌فیلێكى هه‌بێت كه مووچه‌ى له بانكى ره‌شید وه‌ربگرێت. له كۆتاییدا داواش له هاووڵاتییان ده‌كات كه خوازیارى قه‌رزه‌كه‌ن، سه‌ردانى لقه‌كانى بانكى ره‌شید بكه‌ن له به‌غدا و پارێزگاكان.