له به‌ره‌به‌ری كۆبوونه‌وه‌ی نێوان بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، تمه‌نی ئێرانی جارێكی تر كاریگه‌ریی وه‌رگرت و گه‌یشتنه نزمترین نرخ له مێژوودا تۆمار كرابێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌های هه‌ر دۆلارێك له بازاڕه‌كانی تاران گه‌یشته 106 هه‌زار تمه‌ن، به حه‌واڵه‌ش به نزیكه‌ی 110 هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
نوێترین هۆكاری دابه‌زینی تمه‌ن پێوه‌سته به كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و ده‌گوترێ یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م دیداره، پرسی ئه‌تۆمیی ئێران و ته‌نانه‌ت قسه‌كردن له سه‌ر رێكاری هێرشكردنه سه‌ر ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانه. ئه‌مه‌ریكا داوای له ئێران كردبوو رێككه‌وتن یان شه‌ڕ یه‌كێك هه‌ڵبژێرێت، وه‌ڵامی ئێرانیش ته‌نیا ئه‌وه بووه ئاماده نییه راسته‌وخۆ دانوستان بكات.
شپرزه‌یی دۆخی ئابووریی ئێران له ژێر كاریگه‌ریی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا، گوشاری نێوده‌وڵه‌تی و لاوازبوونی پێگه‌ی ئێران له ئاستی ناوچه‌یی، كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت و زیاتر په‌راوێزخستنی ئێران له ئاستی جیهانی، به گرنگترین هۆكاره‌كانی تری پاشه‌كشه‌ی به‌های تمه‌ن داده‌نرێن.
ئێران به‌هۆی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا هه‌موو ده‌رگاكانی هه‌ر جۆره گه‌شه‌سه‌ندن و ده‌ستخستنێكی داهاتی لێ داخراوه، له‌وه‌ته‌ی دۆناڵد تره‌مپ كورسیی ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرتووه‌ته‌وه، كاریگه‌رییه‌كان زۆر زیاتر بوون و ئه‌مه‌ریكا رێكاری سه‌پاندنی زۆرترین گوشار دژی ئێرانی زیندوو كردووه‌ته‌وه.
پێشتر ئێران به پشتبه‌ستن به عێراق، به‌شێك له دۆلاری بازاڕه‌كانی خۆی دابین ده‌كرد، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه چاودێریی له‌سه‌ر چالاكییه بازرگانی و ئابوورییه‌كانی ئێران له عێراق زۆر زیادی كردووه، حكوومه‌تی عێراقیش خراوه‌ته ژێر گوشاری ئه‌وه‌ی پشتئه‌ستووریی خۆی به ئێران كه‌م بكاته‌وه، هه‌ر له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌مه‌ریكا كۆتایی به مۆڵه‌تی كڕینی گازی ئێران هێنا.
تره‌مپ پێی وایه مه‌به‌ستی ئێران له ده‌ستخستنی پاره، تیرۆر و ده‌ست پێڕاگه‌یشتن به چه‌كی ئه‌تۆمییه و تا ئه‌و ساته‌ی به ته‌واوی وازی لێ نه‌هێنێت، ئه‌وا سزاكان له دژی قورس‌تر ده‌كات.
به‌رده‌وامیی ئێران له هه‌ڕه‌شه‌كانی، درێژه‌دان به سیاسه‌تی له‌ناوبردنی ئیسرائیل، رێكنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵاوسانی به‌رز، دۆخی ناله‌باری ئابووریی ئێران، پاشه‌كشێی سه‌رجه‌م پێوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كان، دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنان، قووڵتربوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی ناوخۆی ئێران و به‌رده‌وامیی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هۆكارگه‌لێكی ترن كه رۆژ به رۆژ له به‌های تمه‌ن كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و هیچ ئاسۆیه‌كی روون بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌هاكه‌ی به‌دی ناكرێت.
له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران و سه‌ركه‌وتنی مه‌سعوود پزیشكیان له مانگی ته‌مووزی ساڵی رابردوودا، نرخی دۆلار بۆ خوارووی 58 هه‌زار تمه‌ن گۆڕابوو، له ماوه‌ی حه‌وت مانگدا 48 هه‌زار تمه‌نی تری هاتووه‌ته سه‌ر و تمه‌ن هێنده‌ی تر به‌های خۆی له ده‌ست داوه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له ئه‌گه‌ری روودانی جه‌نگ، تمه‌ن زۆر زیاتر به‌هاكه‌ی له ده‌ست بدات.