ئەمڕۆ هەینی نرخی دۆلار لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئاسیاییدا دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمەیش بەهۆی دابەزینی متمانە بە ئابووری ئەمریکا وای لە وەبەرهێنەران کرد کە واز لە سەروەت و سامانە ئەمەریكییەكە "دۆلار" بهێنن و لەبەرانبەردا پەنا بۆ دراو و سامانە سەلامەتەكان ببەن، لەوانە فرانکی سویسری، یەن، یۆرۆ و زێڕ و بەم هەنگاوەی وەبەرهێنەرانیش دۆلار نزمترین بەهای تۆمار كرد لەوەتەی یەنایەری 2015، بە جۆرێك هەر دۆلارێك ئێستە یەكسانە بە 0.81 فرانكی سویسری و بە رێژەی %1.2 بەهاكەی لە دەست داوە.
لای خۆشییەوە دووبارە زێڕ تۆمارێكی نوێی مێژوویی تۆمار كرد و بەهەمان شێوەیش فرانكسی سویسری گەیشتە بەرزترین بەهای خۆی لە 10 ساڵی رابردوودا.
بەپێی قسەی ناوەندێكی گەورەی ئابووری لە ئەەمریكا، بەهۆی رێكارە ئابوورییە توندەكانی ترەمپەوە لە چەند رۆژی رابردوودا بازاڕەكانی ئەمەریكا شایەتی فرۆشتنی دراوی ئەمەریكی بوون بە قەباەرەیەكی گەورە لە بۆرسە جیهانییەكان و لەبەرانبەردا ئاڵوگۆڕییان پێی كردووە لەگەڵ سامانە سەلامەتەكانی وەك زێڕ و فرەنكسی سویسری.
دۆلار بە رێژەی 1.2 بەهاكەی خۆی لە دەستدا بە جۆرێك هەر دۆلارێك بەهاكەی یەكسان بووە بە 0.81 فرانكی سویسری و ئەم دابەزینەی دۆلاریش بەرانبەر فرانك بە یەكەم دابەزین هەژمار دەكرێت لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا، بە جۆرێك لە یەنایەری 2015ەوە دۆلار هێندەی ئێستا بەهاكەی خۆی لە دەستنەداوە.
بەرانبەر یەنی یابانیش بە هەمان شێوە دۆلار بە رێژەی 1.1% بەهاكەی خۆی لە دەست داوە، بە جۆرێك ئەم نرخەیش بەرانبەر یەنی یابانی بە كەمترین نرخ دادەنرێت لە ماوەی 30ی سێپتەمبەری ساڵی رابردووەوە.
یۆریۆیش بە رێژەی 1.7% بەرزبوونەوەی تۆمار كرد بەرانبەر دۆلار و هەر یۆریۆیەك ئێستە یەكسانە بە 1.138 دۆلار، ئەمەیش هەر بە نزمبوونەوەیەكی گەورە دادەنرێت لەبەهای دۆلار، بە جۆرێك لە ساڵی 2022ەوە یەكەم جارە ئەم نرخە بەرانبەر یۆرۆ تۆمار بكات.
نرخی هەر ئۆنسەیەكی زێڕیش گەیشتە سێ هەزار و 219 دۆلار و بە رێژەی 1.4 بەهاكەی بەرز بووەوە.
لەلایەكی تریشەوە هێزی دۆلار بۆ 100 هێندە دابەزیوە بەپێی بۆرسەی دراوی جیهانی، بە جۆرێك 1.2% بەهاكەی خۆی لە دەستداوە و ئەمەیش بە گەورەترین شكان دادەنرێت بۆ یەكەمجار لە ماوەی یۆلیۆی 2023.