ئه‌مڕۆ شه‌موو له ژێر كاریگه‌ریی ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا كه له مه‌سقه‌تی پایته‌ختی عومان به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌های تمه‌ن هه‌ڵكشا و گه‌یشته به‌رزترین نرخ كه له ماوه‌ی زیاتر له مانگێك تۆمار كرابێت.
دووشه‌می رابردوو پێش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، تمه‌نی ئێرانی به‌رانبه‌ر دۆلار دابه‌زی و گه‌یشتنه نزمترین نرخ له مێژوودا تۆمار كرابێت. به‌های هه‌ر دۆلارێك له بازاڕه‌كانی تاران گه‌یشته 106 هه‌زار تمه‌ن. به‌ڵام دوای لێدوانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ دانوستانی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران و پاشان راگه‌یاندنی شوێنی دانوستان له‌لایه‌ن ئێران و قبووڵكردنی دانوستان، به‌های تمه‌ن رووی له به‌رزبوونه‌وه‌ی كردووه و ئه‌مڕۆ له رۆژی دانوستانه‌كه به‌هاكه‌ی زیاتر هه‌ڵكشاوه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو دۆخی تمه‌ن رووی له باشییه و هه‌ر دۆلارێك بۆ خوارووی 98 هه‌زار تمه‌ن دابه‌زیوه كه به به‌رزترین به‌های تمه‌نه له ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك مانگی رابردوو تۆمار كرابێت.
له ئه‌گه‌ری رێككه‌وتنی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و وازهێنانی له سیاسه‌ته‌كانی رابردووی و پێداچوونه‌وه به ئابوورییه‌كه‌ی و كه‌مبوونه‌وه‌ی سزا و گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان، به‌های تمه‌ن زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه و پێچه‌وانه‌كه‌شی به‌های تمه‌ن ده‌شكێنێت.
ئه‌مه‌ریكا خوازیاره ئێران جگه له‌وه‌ی كه كۆتایی به چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی بهێنێت، له هه‌مان كاتدا واز له په‌ره‌پێدانی مووشه‌كی بالیستیكی و به‌رهه‌مهێنانی درۆن بهێنێت و جڵه‌وی ته‌واوی گرووپه میلیشیاكانی بكات، چیتر نه‌بێته هۆی پشێوی و مه‌ترسی بۆ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه.
شپرزه‌یی دۆخی ئابووریی ئێران له ژێر كاریگه‌ریی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا، گوشاری نێوده‌وڵه‌تی و لاوازبوونی پێگه‌ی ئێران له ئاستی ناوچه‌یی، كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت و زیاتر په‌راوێزخستنی ئێران له ئاستی جیهانی، به گرنگترین هۆكاره‌كانی تری پاشه‌كشه‌ی به‌های تمه‌ن داده‌نرێن.
ئێران به‌هۆی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا هه‌موو ده‌رگاكانی هه‌ر جۆره گه‌شه‌سه‌ندن و ده‌ستخستنێكی داهاتی لێ داخراوه، له‌وه‌ته‌ی دۆناڵد تره‌مپ كورسیی ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرتووه‌ته‌وه، كاریگه‌رییه‌كان زۆر زیاتر بوون و ئه‌مه‌ریكا رێكاری سه‌پاندنی زۆرترین گوشار دژی ئێرانی زیندوو كردووه‌ته‌وه.