نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی دنیا، جارێكی تر ژماره‌ی پێوانه‌یی له مێژوودا شكاند و گه‌یشته به‌رزترین نرخ كه تا ئێسته تۆمار كرابێت.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانیی زێڕ، نرخی ئه‌و كانزا گرانبه‌هایه ئه‌مڕۆ دووشه‌م له سه‌عاته‌كانی یه‌كه‌می كردنه‌وه‌ی هه‌فته‌بازاڕی بۆرسه، به‌رزترین نرخی تۆمار كرد و هەر ئۆنسێکی گه‌یشته سێ هه‌زار و 242 دۆلار، به‌ڵام دواتر كه‌مێك دابه‌زییه‌وه و ئێسته له كاتی نووسینی ئه‌م هه‌واڵه‌دا، نرخه‌كه‌ی سێ هه‌زار و 233 دۆلاره.
گرنگترین هۆكاری هه‌ڵكشانی به‌های زێڕ، بۆ دۆخی نوێی ئابووریی دنیا ده‌گه‌ڕێته‌وه و جه‌نگی ئابووریی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا و پرسی به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی پێناسی گومرگی، كاریگه‌ریی زۆر نه‌رێنی له‌سه‌ر بازاره‌كان هه‌بووه و زێڕ كه كاڵایه‌كی جێی متمانه‌یه، خه‌ڵك و وه‌به‌رهێنه‌ران زیاتر له جاران روویان له كڕینی كردووه.
هۆكارێكی تر بۆ ئه‌گه‌ری به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سوودی بانكی له داهاتوودا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ دوای دابه‌زینی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان، بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا رێژه‌ی سوود به‌رز بكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی دواین نرخی زێڕ له بازاڕی زێڕنگرانی هه‌ولێر، مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21 نرخه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 675 هه‌زار دینار، زێڕی عه‌یار 18 به 578 هه‌زار دینار، زێڕی عه‌یار 22 به 707 هه‌زار دینار و عه‌یار 24 به 770 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت.