نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی دنیا، جارێكی تر ژماره‌ی پێوانه‌یی له مێژوودا شكاند و گه‌یشته به‌رزترین نرخ كه تا ئێسته له مێژوودا تۆمار كرابێت.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانیی زێڕ، نرخی ئه‌و كانزا گرانبه‌هایه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌ڵكشانێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد، ته‌نیا له چه‌ند سه‌عاتی رابردوودا كه بازاڕه‌كه كراوه‌ته‌وه، سه‌رووی 50 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسێك زیادی كردووه.
دوێنێ سێشه‌م نرخی زێڕ كه‌مێك هه‌ڵكشابوو، به‌ڵام نه‌یتوانیبوو ژماره‌ی پێوانه‌یی رۆژانی رابردووی بشكێنێت. ئه‌مڕۆ دۆخه‌كه جیاوازه و نرخی هه‌ر ئۆنسێكی گه‌یشتووه‌ته سێ هه‌زار و 290 دۆلار.
گرنگترین هۆكاری هه‌ڵكشانی به‌های زێڕ، بۆ دۆخی نوێی ئابووریی دنیا ده‌گه‌ڕێته‌وه و جه‌نگی ئابووریی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا و پرسی به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی پێناسی گومرگی، كاریگه‌ریی زۆر نه‌رێنی له‌سه‌ر بازاره‌كان هه‌بووه و زێڕ كه كاڵایه‌كی جێی متمانه‌یه، خه‌ڵك و وه‌به‌رهێنه‌ران زیاتر له جاران روویان له كڕینی كردووه.
جگه له‌مه له ماوه‌ی رابردوودا به‌های دۆلار به‌رانبه‌ر به دراوه سه‌ره‌كییه‌كانی تر دابه‌زیوه، بۆیه‌ش وه‌به‌رهێنه‌ران زیاتر روویان له كڕینی زێڕ كردووه و سه‌رمایه‌كانیان به زێڕ ده‌پارێزن.
هۆكارێكی تر بۆ ئه‌گه‌ری به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سوودی بانكی له داهاتوودا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ دوای دابه‌زینی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان، بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا رێژه‌ی سوود به‌رز بكاته‌وه.
لە هەولێر مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 بە 780 هەزار دینار، زێڕی عەیار 21 بە 690 هەزار دینار، 18 عەیار بە 590 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.