شاره‌زایانى ئابوورى له لێدوانه‌كانیان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، عێراق له دابه‌زینى نرخى نه‌وت، هه‌ندێك كێشه‌ى ده‌بێت و ده‌بێت چه‌ند رێكارییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنیان پێڕه‌و بكات، به‌ڵام كێشه بۆ مووچه دروست نابێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ى نیسان، ماڵپه‌ڕى
شه‌فه‌ق نیوز له‌سه‌ر كێشه‌ى دابه‌زینى نرخى نه‌وت، راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا چه‌ند ئابووریناسێك قسه‌یان كردووه، یه‌كێك له‌وانه موزهیر محه‌مه‌د ساڵحه كه راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ كاروبارى داراییه، موزهیر نكۆڵى له‌وه ناكات به هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وته‌وه، عێراق تووشى كێشه ده‌بێت، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نابێت كه باس ده‌كرێت، پێی وایه ره‌نگه عێراق ناچار بێت قه‌رزێك بكات كه له 20% كورتهێنانه‌كه‌ى تێپه‌ڕ ناكات.
مه‌حموود داغر كه پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى بانكى ناوه‌ندى عێراق بووه ده‌ڵێ، "ئێسته به دوو هۆكار ته‌نگژه‌ى دارایى هه‌یه، یه‌كه‌میان دابه‌زینى نرخى نه‌وته و دووه‌م زیادبوونى خه‌رجییه‌كانه، به‌ڵام مووچه كێشه‌ى تێدا نییه". داغر كه شاره‌زایه‌كى به‌ناوبانگى ئابوورییه ده‌ڵێ، "به‌شێك له بودجه‌ى به‌كارخستن كێشه‌ى تێدایه، ئه‌ویش پێوه‌ندیى به نۆژه‌نكردنه‌وه و پێداویستى به‌رهه‌مهێنان هه‌یه، ئه‌مه‌ش واى له سه‌رۆك وه‌زیران كردووه، بڕیارى خستنه‌ڕووى بۆنه داراییه‌كان بدات به به‌هاى پێنج ترلیۆن دینار، بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌كانى ته‌واو بكرێت".
هیلال ته‌عان ئابووریناسێكى تره، له لێدوانێكى بۆ شه‌فه‌ق نیوز، به پێویستى ده‌زانێ حكوومه‌تى عێراق خه‌رجییه‌كان كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عێراق سه‌رچاوه‌یه‌كى تر‌ى دڵنیایى هه‌یه، ئه‌ویش یه‌ده‌گى دراو و یه‌ده‌گى زێڕه، چونكه عێراق 104 ملیار دۆلار و 160 تۆن زێرى هه‌یه، به گوته‌ى ئه‌و ئابووریناسه، ئه‌مه‌ش "جۆرێكه له دڵنیایى ئه‌گه‌ر ته‌نگژه‌یه‌ك روو بدات".