بارانی چه‌ند رۆژی رابردوو، كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی هه‌بووه له‌سه‌ر گه‌نمی جووتیاران و له دوو هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌گه‌ر به بڕی جیاواز به‌رده‌وام بێ، گه‌نم زۆر زیاتر ده‌بووژێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ی نیسان، شاڵاو جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی، به ''وشه''ی راگه‌یاند، له مانگی چواردا باران بۆ گه‌نم زۆر پێویسته و گه‌نم ده‌بووژێنێته‌وه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری سلێمانی گه‌نم له‌م مانگه‌دا زۆر پێویستی به باران هه‌یه، ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه باری زۆرباش بوو، ئه‌گه‌ر له‌و دوو هه‌فته‌یه تری مانگی نیسان به بڕی جیاواز چه‌ند ملیمێكی تر باران ببارێت، گه‌نم به‌ته‌واوی ئاو ده‌خواته‌وه و گه‌شه ده‌كات.
له‌لایه‌كی تره‌وه خه‌سره‌و جاف جووتیاری نموونه‌یی، به ''وشه''ی راگه‌یاند، له شاره‌زوور و عه‌ربه‌ت و پێنجوێن باران باش بووه، چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هه‌ن بارانی كه‌میان لێ باریوه، وه‌ك سنووری گه‌رمیان و راپه‌ڕین، ئه‌گه‌ر دوو شه‌پۆلی تری ئاوا ببارێت، گه‌نم زۆر به‌باشی گه‌شه ده‌كات و گوڵه‌كه‌ی پڕ ده‌بێت.
پێویسته بگوترێت به‌هۆی كه‌میی دابارین له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، له هه‌ریه‌ك له سنووری گه‌رمیان، چه‌مچه‌ماڵ، راپه‌ڕین و هه‌ولێر، مه‌ترسیی له‌ناوچوون یان كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌نم هه‌یه.
وشه/ هۆشیار عه‌لی