نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی دنیا، جارێكی تر ژماره‌ی پێوانه‌یی له مێژوودا شكاند و ته‌نیا له دوو رۆژی رابردوودا، سه‌رووی 100 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسێك زیادی كردووه.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانیی زێڕ، نرخی ئه‌و كانزا گرانبه‌هایه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌ڵكشانێكی تری تۆمار كرد، به‌رزترین نرخ كه ئه‌مڕۆ تۆماری كردبێت سێ هه‌زار و 355 دۆلار بووه، ئه‌گه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی دوێنێی بازاڕی زێڕیش له‌به‌رچاو بگرین، له ماوه‌ی كه‌متر له دوو رۆژدا 100 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسێك زیادی كردووه. هه‌ڵبه‌ت له كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌دا كه‌مێكی شكاوه‌ته‌وه و نرخی هه‌ر ئۆنسێكی سێ هه‌زار و 333 دۆلاره.
گرنگترین هۆكاری هه‌ڵكشانی به‌های زێڕ، بۆ دۆخی نوێی ئابووریی دنیا ده‌گه‌ڕێته‌وه و جه‌نگی ئابووریی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا و پرسی به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی پێناسی گومرگی، كاریگه‌ریی زۆر نه‌رێنی له‌سه‌ر بازاره‌كان هه‌بووه و زێڕ كه كاڵایه‌كی جێی متمانه‌یه، خه‌ڵك و وه‌به‌رهێنه‌ران زیاتر له جاران روویان له كڕینی كردووه.
جگه له‌مه له ماوه‌ی رابردوودا به‌های دۆلار به‌رانبه‌ر به دراوه سه‌ره‌كییه‌كانی تر دابه‌زیوه، بۆیه وه‌به‌رهێنه‌ران زیاتر روویان له كڕینی زێڕ كردووه و سه‌رمایه‌كانیان به زێڕ ده‌پارێزن.
هۆكارێكی تر بۆ ئه‌گه‌ری به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سوودی بانكی له داهاتوودا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ دوای دابه‌زینی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان، بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا رێژه‌ی سوود به‌رز بكاته‌وه.
له هه‌ولێر به‌گوێره‌ی نرخی زێڕ له زێڕنگری ئازۆرا، مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 24 به 794 هه‌زار دینار، زێڕی عه‌یار 21 به 695 هه‌زار دینار، 18 عه‌یار به 594 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت. بنه‌ما بۆ ئه‌و نرخه سێ هه‌زار و 328 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسێكه و نرخی 100 دۆلاریش به 147 هه‌زار و 250 ده‌ستنیشان كراوه و پاشان به‌و پێوه‌ره به‌های زێڕ خراوه‌ته روو.