ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رای گەیاند، كێشەكانی نێوان هەرێم و عێراق زۆرینەیان چارەسەر كراون لەناویشیاندا كێشەی مووچەی فەرمانبەران.
موسەنا ئەمین ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رای گەیاند، ئێستە كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە رێگەی دادگای فیدراڵییەوە چارەسەر كراون، پێوەندییەكانی نێوان هەردوولا ئاڵۆز نین و ئاسایین.
موسەنا گوتیشی، ئەو كێشانەی تایبەت بە پرسی مووچە پێشتر بوونیان هەبوو، چارەسەر بوون و ئەو كێشانەی لەبارەی وەرگرتنی داهاتی ناوخۆ و سەرە مووچە لە كۆتایی مانگدا دروست دەبن، كێشەی سیاسیی نین و كێشەی هونەرین.
ئاماژەی بەوەش دا، ئێستە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، پێوەندییەكی باشی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا هەیە و دەیەوێت پێوەندییە باشەكانی لەگەڵ هەرێم بەردەوام بێت.