موزهیر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق بۆ كاروبارى ئابوورى و دارایى ئاشكراى ده‌كات، جگه له نه‌وت عێراق به بڕى 16 ترلیۆن دۆلار ده‌رامه‌تى سروشتى هه‌یه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى نیسان، لێدوانه‌كه‌ى موزهیر محه‌مه‌د ساڵح له لایه‌ن
ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه ده‌ڵێ، "عێراق له ریزبه‌ندى نۆیه‌مه له وڵاتانى ده‌وڵه‌مه‌ند به ده‌رامه‌ته سروشتییه‌كان، پێویسته وه‌به‌رهێنانى تێدا بكرێت و كه داهاته‌كه‌ى هاوشانى داهاتى نه‌وت ده‌بێت".
راوێژكارى محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیران، دووپاتى ده‌كاته‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ریانخستووه، عێراق به پله‌ى یه‌كه‌م دێت له رووى خاكه‌كه كه پڕیه‌تى له كانزا و توخمى جیاواز، به شێوه‌یه‌ك هه‌ر كیلۆمه‌ترێكى ده‌رامه‌تێكى تێدایه.
موزهیر وه‌ك نموونه ئاماژه به بوونى بڕێكى زۆرى سۆریۆم و یۆرانیوم كردووه، له عێراق به تایبه‌تى ئه‌وه‌ى یه‌كه‌میان به بڕواى ئه‌و پاكترین سه‌رچاوه‌ى وزه‌یه. ئه‌گه‌ر وه‌به‌رهێنانى تێدا بكرێت.