عه‌لى جابری جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، توركیا بیرۆكه‌ى دانانی هێڵێكى نوێى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى به عێراق داوه. ئه‌و په‌رله‌مانه دووپاتیش له‌سه‌ر زیادبوونى زیانه‌كانى وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌ێمى كوردستان ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى نیسان، عه‌لى جابرى لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى
سۆمه‌رییه‌نیوز داوه و باس له‌وه ده‌كات، توركیا بیرۆكه‌ى ئه‌وه‌ى به عێراق هێڵێكى نه‌وتى له به‌سڕه‌وه بۆ حه‌دیسه له‌سه‌ر سنوورى سووریا رابكێشرێت و دواتریش به ناو خاكى سووریا به‌ره‌و توركیا ره‌وانه بكرێت. ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێیوایه ئه‌و پێشنیاره كاتێكى زۆرى ده‌وێ، چونكه پێویستى به توێژینه‌وه‌ى ئابوورى و ته‌كنیكى ته‌واو هه‌یه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتى ده‌كاته‌وه، ده‌بێت هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ توركیا ده‌ست پێ بكاته‌وه، چونكه له‌مه زیاتر زیانى گه‌وره‌ى ده‌بێت. ئه‌و ده‌ڵێ، "ماوه‌ى دوو ساڵه وه‌ستاوه و نه‌وت ره‌وانه‌ى ئه‌وروپا ناكرێت و ئه‌مه جگه له زیانى گه‌وره‌ى مادى، زیانى ئه‌وه ده‌بێت كڕیاره‌كان له ده‌ست ده‌چن".