نه‌بیل مه‌رسوومى ئابووریناسى به‌ناوبانگى عێراقى دووپاتى ده‌كاته‌وه، ته‌نیا ئه‌گه‌ر نرخى به‌رمیلێك نه‌وت به 93 دۆلار بێت، ئه‌وا عێراق تووشى كێشه‌ى دارایى نابێت، چونكه خه‌رجى ئه‌و ده‌وڵه‌ته به خێرایى زیاد ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى نیسان، نه‌بیل مه‌رسوومى سه‌رنجێكى له‌سه‌ر ته‌نگژه‌ى ئابوورى عێراق له
سۆمه‌رییه‌نیوز بڵاوكردووه‌ته‌وه و دووپاتى ده‌كاته‌وه، ته‌نیا له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر نرخى نه‌وت له بودجه‌ى گشتى عێراق به 93 دۆلار و سه‌رووتر جێگیر بكرێت، ئه‌وا عێراق تووشى كێشه‌ى دارایى نابێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر نرخى نه‌وت به 80 دۆلار بێت و هه‌ندێك رێكاریى دارایی‌ش بكات ، ئه‌وا كورتهێنانێكى گونجاوی ده‌بێت، ئه‌گه‌ریش نرخى نه‌وت به 75 دۆلار بێت، ئه‌وا كورتهێنانى بودجه‌ى گشتى نزیكه‌ى 20 ترلیۆن دینار ده‌بێت.
ئه‌و ئابووریناسه دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، كه هه‌موو ئه‌و گریمانانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه عێراق رۆژانه سێ ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده بكات. ئه‌و پێیوایه كێشه‌ى سه‌ره‌كى عێراق له‌وه‌دایه به خێرایى خه‌رجه گشتییه‌كانى ده‌وڵه‌ت زیاد ده‌بێت و كه له‌سه‌رووى داهاته‌كه‌یه‌تى.
به هۆى گۆڕانكارى له نرخى نه‌وت حكوومه‌تى عێراق تا ئێسته بودجه‌ى گشتى بۆ ساڵى 2025 ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان نه‌كردووه.