لە عێراق بڕیارێك بۆ خانەنشینان دەرچوو

:: PM:02:37:19/04/2025 ‌
پەرلەمانتارێكی عێراق بڵاوی كردەوە، حكوومەتی عێراق هەڵاوێردی ئەوانە دەكات كە لە یەكی تەمووز خانەنشین دەبن و خانەنشینەكەیان دەكاتە یەكی كانوونی یەكەم. 

ئەمڕۆ شەموو 19ی نیسان، سۆران عومەر پەرلەمانتاری عێراق بڵاوی كردەوە، بەپێی مادەی 34 بڕگەی دووەم لە یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق ژمارە 14ی ساڵی 2014ی هەمواركراو، ئەو فەرمانبەرانەی كە ساڵانە لەدایكبوونیان 1/7 یەكی تەمووزە، لە دەسەڵاتی وەزیر یان لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت یان پارێزگارە، هەڵاوێردن بكات بۆ هەمواری لەدایكبوون لە 1/7 بۆ 31/12، واتا خانەنشینبوونەكەی درێژ دەكرێتەوە. 

دووپاتی لەوە كردووەتەوە كە ئەمە لە عێراق جێبەجێ دەكرێت، پێویستە هەرێمیش هەمان مادە لە یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق جێبەجێ بكات.

ئەوە لە كاتێكدایە كە پێشتر یاسای خانەنشینی یەكگرتوو لە عێراق و كوردستان، هاوتا كراوە بۆ جێبەجێكردن و هەرێم چەندان مادەی لە یاساكە وەك پابەندی جێبەجێ كردووە. 





وشە - سه‌رخێڵ هاشم