ئه‌مڕۆ له یه‌كه‌م رۆژی كردنه‌وه‌ی هه‌فته‌بازاڕی بۆرسه، به‌های دۆلار به‌رانبه‌ر دراوه كاریگه‌ره‌كانی تر به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو پاشه‌كشه‌ی كردووه.
به‌های دۆلار به‌رانبه‌ر یۆرۆ بۆ نزمترین نرخی له‌وه‌ته‌ی سێ ساڵی رابردوو دابه‌زیوه، ته‌نیا ئه‌مڕۆ به رێژه‌ی 1.2% به‌های خۆی به‌رانبه‌ر یۆرۆ له ده‌ست داوه. نرخی ئێسته‌ی یۆرۆ به‌رانبه‌ر دۆلار، به‌رزترین نرخه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2022 داده‌نرێت.
به‌گوێره‌ی xe نرخی هه‌ر یۆرۆیه‌ك بریتییه له 1.153 دۆلار، به واتایه‌كی تر نرخی هه‌ر 100 یۆرۆ 115 دۆلار و 30 سه‌نته.
پێویسته بگوترێ به‌های دۆلار به‌رانبه‌ر به پاوه‌ند، گه‌یشتووه‌ته نزمترین نرخ له‌وه‌ته‌ی حه‌وت مانگی رابردوو تۆمار كرابێت، ئێسته هه‌ر پاوه‌ندێك به 1.339 دۆلاره، به‌واتایه‌كی تر 100 پاوه‌ند به 133 دۆلار و 90 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
ئه‌م گۆڕانكارییه‌ی له به‌های دۆلار رووی داوه، كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های ته‌واوی دراوه‌كانی تر هه‌یه، بۆ نموونه له عێراق به‌های دۆلار به‌رانبه‌ر دینار دابه‌زیوه و هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ش پاشه‌كشه‌ی به‌های دۆلاره نه‌ك به‌هێزبوونی به‌های دیناری عێراقی.
گرنگترین هۆكار له پاشه‌كشه‌ی به‌های دۆلار، بۆ ئه‌و سیاسه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تره‌مپ له بواری بازرگانی هه‌نگاوی بۆ ناوه و بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی پێشبینیی پاشه‌كشه‌ی ئابووریی دنیا بكرێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌شه به‌های زێڕ گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین نرخی له مێژوودا و وه‌به‌رهێنه‌ران روویان له كاڵایه‌كی متمانه‌پێكراوتر له دۆلار كردووه كه ئه‌ویش زێڕه.