هەڵکشانی تمەن لە دوو رۆژی دوای دووەم کۆبوونەوەی ئێران و ئەمەریکا سنووردار بوو و تەنیا دوو تا سێ هەزار تمەن بەهاکەی گۆڕانکاری بەسەردا هاتبوو بەڵام ئەمڕۆ لە بەرەبەری دەستپێکردنی دانوستانی شاندە تەکنیکییەکانی ئێران و ئەمەریکا نرخی تمەن بەرانبەر دۆلار لە بازاڕەکانی ئێران زیاتر هەڵکشا.
له گه‌ڕی یه‌كه‌می دانوستانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا كه له 12ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌چوو، كاریگه‌ریی كۆبوونه‌وه‌كه و پاشان ده‌ره‌نجامه‌كانی بۆ سه‌ر تمه‌ن زۆر به‌رچاو بوو له ماوه‌ی كه‌متر له 48 سه‌عاتی دوای یه‌كه‌م دانوستان، به‌هاكه‌ی نزیكه‌ی 20% هه‌ڵكشا و هه‌ر دۆلارێك لە 106 هەزار تمەنەوە گه‌یشته خوارووی 85 هه‌زار تمه‌ن.
له رۆژانی دواتردا به‌های تمه‌ن كه‌مێك شكایه‌وه و تا 90 هه‌زار تمه‌ن پاشه‌كشه‌ی كرده‌وه و تا رۆژێك به‌ر له دووه‌م گه‌ڕی دانوستان، گه‌یشته 85 هه‌زار تمه و لە دوو رۆژی دوای دانوستانی دووەمیش تا 82 هەزار تمەن گۆڕانکاری بەسەردا هات.
بڕیاره ئەمڕۆ چوارشەم لیژنه ته‌كنیكییه‌كانی ئێران و ئەمەریکا ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن و شانده دیپلۆماسییه‌كانیش له شه‌مووی داهاتووه‌وه درێژه به دانوستانه‌كانیان و سێیه‌م گه‌ڕی دانیشتنیان بده‌ن.
ئەمڕۆ بەهای هەر دۆلارێک بۆ 79 هەزار تمەن گۆڕانکاری بەسەردا هات و لەچاو ئەو رۆژەی تمەن بۆ نزمترین ئاستی مێژووییەکەی دابەزیبوو، 27 هەزار تمەن جیاوازی هەیە بەهای تمەن بە رێژەی زیاتر لە 26% زیادی کردووە.
جێی باسه هه‌ر دۆلارێك ساڵی رابردوو له‌م كاته‌دا خوارووی 55 هه‌زار تمه‌ن بوو، دوو ساڵ پێشتر خوارووی 30 هه‌زار تمه‌ن و حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، خوارووی پێنج هه‌زار تمه‌ن بوو و تمه‌ن له ژێر كاریگه‌ریی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا تووشی ئه‌و دۆخه بووه و به مه‌رجێك به‌هاكه‌ی زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه، كه ئه‌مجاره به كردار كاریگه‌ریی دانوستانه‌كان ده‌ربكه‌ون و دۆلار بڕژێته بازاڕه‌كانی ئێران.