به‌گوێره‌ى داتا فه‌رمییه‌كان، له ساڵى رابردوو و چه‌ند مانگێكى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ، رووسیا توانیویه‌تى له فرۆشتنى نه‌وت به هیندستان، شوێنى عێراق بگرێته‌وه.
ماڵپه‌ڕى
شه‌فه‌ق نیوز ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 24ى نیسان، چه‌ند داتایه‌كى فه‌رمى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، له ساڵى 2024 و سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ، فرۆشى نه‌وتى عێراق بۆ هیندستان كه‌مى كردووه. دواجار هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق بۆ هیند له رۆژێكدا گه‌یشتووه‌ته 870 هه‌زار به‌رمیل، كه‌چى له به‌رانبه‌ردا هه‌نارده‌ى نه‌وتى رووسیا بۆ ئه‌و وڵاته زیادى كردووه.
به‌مه‌ش رووسیا توانیویه‌تى پێگه‌ى عێراق له هه‌نارده‌كردنى نه‌وت بۆ هیند دوور بخاته‌وه و شوێنى ئه‌و بگرێته‌وه.
له ئه‌نجامى شه‌ڕى ئۆكرانیا و ئه‌و سزایانه‌ى به‌سه‌ر رووسیا سه‌پێنراون، ئه‌و وڵاته هه‌وڵ ده‌دات بازاڕێكى گه‌وره بۆ خۆى له وڵاتانى ئاسیا دروست بكات و نه‌وتیان پێ بفرۆشێت. پێشتر هیندستان گه‌وره‌ترین كڕیارى نه‌وتى عێراق بوو له ئاسیا.