رێكخراوى بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، عێراق سێیه‌م وڵاتى عه‌ره‌بیه له ڕووى هه‌نارده‌ى شتومه‌كه‌وه، كه‌چى ئابووریناسان ده‌ڵێن، 99%ى هه‌نارده‌ى عێراق نه‌وته و هیچ هه‌نارده‌یه‌كى تر‌ى نییه.
دوێنێ پێنجشه‌م 24ى نیسان رێكخراوى بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى له
راپۆرتى خۆیدا ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، عێراق له‌دواى ئیمارات و سعوودیه سێیه‌م وڵاتى عه‌ره‌بییه له قه‌باره‌ى گه‌وره‌ى هه‌نارده‌وه، كه به‌هاكه‌ى ده‌گاته 102 ملیار دۆلار له مانگێكدا و رێژه‌ى 0,5% ى بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى پێكده‌هێنێ.
هه‌رچه‌نده ئه‌م زانیارییه له‌سه‌ر ئاستى فه‌رمى عێراق وه‌ك ده‌سكه‌وتێك وه‌سف كرا، كه‌چى ئه‌مڕۆ نه‌بیل مه‌رسوومى كه ئابووریناسێكى به‌ناوبانگى عێراق سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر ئه‌وه داوه، عێراق هیچ هه‌نارده‌یه‌كى نییه جگه له نه‌وت، نه‌وتى خاو 99% هه‌نارده‌ى عێراق پێكده‌هێنێ.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه ره‌خنه ئاراسته‌ى عێراق ده‌كرێت، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ته‌نیا پشت به داهاتى نه‌وت ده‌به‌ستێ و بودجه‌ى گشتى پێ دابین ده‌كات.