ماڵپه‌ڕى مۆنیتۆر ئاشكراى كردووه، دواى ئه‌وه‌ى به هۆى قه‌رزاریى عێراق، توركیا ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌ى بڕیوه كه به عێراقى ده‌فرۆشێت. وه‌زیرى وزه‌ى توركیایش به به‌رپرسانى عێراقى گوتووه، " ئێمه كارى خێرخوازى ناكه‌ین".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى نیسان، ماڵپه‌ڕى
مۆنیتۆرى ئه‌مه‌ریكى ئاشكراى كردووه، هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌ى توركیا به عێراقى ده‌فرۆشێت بڕاوه، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه عێراق بڕى 70 ملیۆن دۆلارى نه‌داوه، كه نرخى كاره‌باكه‌یه.
مۆنیتۆر روونى كردووه‌ته‌وه، عێراق بۆ مووسڵ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى تر كاره‌با له هه‌رێمى كوردستان و توركیا وه‌رده‌گرێت، بڕه‌كه‌ى توركیا نزیكه‌ى 300 میگاواته، به‌ڵام عێراق ته‌واوى نرخه‌كه‌ى نه‌داوه، بۆیه 70 ملیۆن دۆلار قه‌رزارى توركیایه. هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، له دوایین دیدارى به‌رپرسانى عێراق له‌گه‌ڵ ئالپ ئه‌رسه‌لان به‌یره‌قدار وه‌زیرى وزه‌ى توركیا، ئه‌و وه‌زیره بابه‌تى ئه‌و قه‌رزه‌ى باس كردووه و گوتویه‌تى، "ئێمه كارى خێرخوازى ناكه‌ین".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه وه‌رزى هاوین نزیك ده‌بێته‌وه و عێراقیش له‌م وه‌رزه‌دا به‌ده‌ست بێ كاره‌بایى ده‌ناڵێنێ.