تمه‌ن له به‌رزترین نرخی به‌رانبه‌ر دۆلار له ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا جێگیر بووه، چاوه‌ڕوانی ئاماژه‌یه‌كی ئه‌رێنیی كۆبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی سێیه‌می دانوستان ده‌كات تا زیاتر به‌رز ببێته‌وه و هه‌واڵی ناخۆشیش نرخه‌كه‌ی نزم ده‌كاته‌وه.
گه‌ڕی یه‌كه‌می كۆنفرانس به‌های دۆلاری له 106 هه‌زار تمه‌نی كه‌م كرده‌وه بۆ 85 هه‌زار تمه‌ن و گه‌ڕی دووه‌میش گه‌یاندییه 80 هه‌زار تمه‌ن، له‌ژێر كاریگه‌ریی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕی سێیه‌م كه ئه‌مڕۆ له مه‌سقه‌ت به‌ڕێوه ده‌چێت، بۆ خوارووی 80 هه‌زار گۆڕنكاری به‌سه‌ردا هاتووه و ئێسته به 79 هه‌زار و 600 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
له چوارشه‌می رابردووه‌وه نرخه‌كه له‌و ئاسته‌دا جێگیر بووه و ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌توانێت نرخه‌كه‌ی كه‌م یان زیاد بكات.
بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌موو جگه له شانده سه‌ره‌كییه‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا، لیژنه ته‌كنیكییه‌كانیش ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن، كۆبوونه‌وه‌كه كه ده‌بوو چوارشه‌می رابردوو بكرایه، به‌ڵام بۆ ئه‌مڕۆ دوا خرا.
ئێران و ئه‌مه‌ریكا تا ئێسته له ره‌وتی دانوستانه‌كان رازین و له‌وانه‌یه ئه‌مڕۆ زیاتر بچنه ناو ورده‌كاریی رێككه‌وتن، بۆیه‌ش بازاڕه‌كان چاوه‌ڕوانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌كه‌ن.
جێی باسه هه‌ر دۆلارێك ساڵی رابردوو له‌م كاته‌دا خوارووی 55 هه‌زار تمه‌ن بوو، دوو ساڵ پێشتر خوارووی 30 هه‌زار تمه‌ن و حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، خوارووی پێنج هه‌زار تمه‌ن بوو و تمه‌ن له ژێر كاریگه‌ریی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا تووشی ئه‌و دۆخه بووه.