تمه‌ن له به‌رزترین نرخی به‌رانبه‌ر دۆلار له ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا جێگیر ببوو، چاوه‌ڕوانی ئاماژه‌یه‌كی ئه‌رێنیی كۆبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی سێیه‌می دانوستان دەکرد تا زیاتر به‌رز ببێته‌وه بەڵام تەقینەوەکەی بەندەرعەباس کەمێک لە نرخەکەی شکاند.
ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی بەهێز بەندەر عەباسی هەژاند و تا ئەم ساتە باس لە برینداربوونی لانی کەم 500 کەس و کوژرانی چوار کەس دەکرێت. ئاژانسی ته‌سنیمی نزیك له سوپای پاسداران بڵاوی كرده‌وه، ته‌قینه‌وه له كۆگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سووته‌مه‌نی رووی داوه و زیانێكی زۆر پێ گه‌یاندووه. هێشتا سه‌رچاوه‌كانی ئێران باسیان له هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه نه‌كردووه.
تەقینەوە هاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی گەڕێکی تری دانوستانەکان و بەهای دۆلار کە بۆ خوارووی 80 دۆلار دابەزیبوو، گەڕاندوەوە سەرووی 80 دۆلار و لە 81 هەزار تمەن بۆ هەر دۆلارێک نزیک کەوتەوە.
له چوارشه‌می رابردووه‌وه نرخی دۆلار لە خوارووی 80 هەزار تمەن جێگیر ببوو و ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌توانێت نرخه‌كه‌ی كه‌م یان زیاد بكات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو جگه له شانده سه‌ره‌كییه‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا، لیژنه ته‌كنیكییه‌كانیش ده‌ستیان به گفتوگۆ کردووە، كۆبوونه‌وه‌كه كه ده‌بوو چوارشه‌می رابردوو بكرایه، به‌ڵام بۆ ئه‌مڕۆ دوا خرا.
ئێران و ئه‌مه‌ریكا تا ئێسته له ره‌وتی دانوستانه‌كان رازین و له‌وانه‌یه ئه‌مڕۆ زیاتر بچنه ناو ورده‌كاریی رێككه‌وتن، بۆیه‌ش بازاڕه‌كان چاوه‌ڕوانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌كه‌ن.