بانكی ناوەندیی عێراق رای دەگەیەنێت، لە رێگەی كردنەوەی بانكێك لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاوە، كێشەی ناردنی پارە بۆ دەرەوەی وڵات بە رێگەی ڤیزاكارد و ماستەركارد چارەسەر دەكات.
عەلی عەلاق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی 'شەرق بلومبێرگ' رای گەیاند، "بانكی ناوەندی دوو ئەركی خۆی پێوەست بە فرۆشی نەختینەیی و حەواڵەی دەرەكی تەواو كردووە، بەڵام قەیرانی كارتەكە لێكتێنەگەیشتنی تێدا بووە. كاتێك دەستمان كرد بەم پرۆسەیە، پێویستمان بە گرتنەبەری كۆمەڵێك رێوشوێن بوو، بۆیە هەندێك وەستان و هەندێك گۆڕانكاری لە كارەكانی پێوەست بە كاركردنی ئەو كارتانە رووی دا".
عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رای گەیاند، ئامانجمان ئەوەیە چارەسەری كێشەی ڤیزاكارد و ماستەركارد لە دەرەوەی وڵات لە ماوەی مانگی داهاتوودا بكەین.
بانكی ناوەندی دەشڵێت، رێككەوتووین بانكێكی تر لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بكەینەوە، بۆ ئەوەی بتوانن پێوەندی لەگەڵ بانكە عێراقییەكان دروست بكەن و لە بابەتی گواستنەوەی پارە سوودی لێ وەربگیرێت.
حەلاق گوتیشی، كەرتی بانكی لە عێراق رووبەڕووی ئاڵنگاریی سەخت دەبێتەوە لە مامەڵە نێودەوڵەتییەكان، بەتایبەت لە پرسی پارەدانی ئەلیكترۆنی و گرەنتیكردنی مامەڵەكانی خاوەنكارەكان و سەرجەم هاووڵاتییان، بۆ ئەمە هەوڵمان داوە بە شێوازێك چاكسازی لەو كەرتەدا بكەین، بگاتە ئاستی پێوەرە نێودەڵەتییەكان.
دووپاتیشی كردەوە، دەستمان بە داڕشتنی پلانێك كردووە بۆ دروستكردنی ماستەركاردی تایبەت بە بازرگانە بچووكەكان.