له دوێنێوه به‌های تمه‌ن رووی له دابه‌زین كردووه و هه‌رچه‌نده ته‌قینه‌وه‌كه كاریگه‌ریی خۆی هه‌بوو، به‌ڵام گه‌ڕی سێیه‌می دانوستان به پێچه‌وانه‌ی دوو گه‌ڕی یه‌كه‌م نه‌ك هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی بۆ سه‌ر تمه‌ن نه‌بوو، به‌ڵكو بووه هۆی دابه‌زاندنی نرخه‌كه‌ی.
دوێنێ شه‌موو تا به‌ر له ته‌قینه‌وه‌كه، تمه‌ن له به‌رزترین نرخی به‌رانبه‌ر دۆلار له ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا جێگیر بووبوو، چاوه‌ڕوانی ئاماژه‌یه‌كی ئه‌رێنیی كۆبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی سێیه‌می دانوستانی ده‌كرد كه له‌پڕ ته‌قینه‌وه‌ی به‌نده‌ر عه‌باس رووی دا و نزیكه‌ی 2% به‌هاكه‌ی دابه‌زاند.
دواتر كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سقه‌تیش دوای چوار سه‌عات له دانوستان، ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی نه‌بوو و گرنگترین ده‌ره‌نجامی ئه‌وه‌بوو دانوستانه‌كان له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه درێژه‌یان پێ بدرێت، به گشتی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ندێك زانیاری له‌باره‌ی ناكۆكیی قووڵی ئێران و ئه‌مه‌ریكا، كاریگه‌ریی نه‌رێنی خستووه‌ته سه‌ر بازاڕه‌كانی ئێران.
ئێسته هه‌ر دۆلارێك به زیاتر له 84 هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، له كاتێكدا دوێنێ بۆ خوار 80 هه‌زار دابه‌زیبوو و له چاو ئه‌و كاته، سه‌رووی 6% تمه‌ن به‌های خۆی له ده‌ست داوه.
گه‌ڕی یه‌كه‌می كۆنفرانس به‌های دۆلاری له 106 هه‌زار تمه‌نی كه‌م كرده‌وه بۆ 85 هه‌زار تمه‌ن و گه‌ڕی دووه‌میش گه‌یاندییه 80 هه‌زار تمه‌ن، به‌ڵام وادیاره گه‌ڕی سێیه‌م دۆخه‌كه‌ی پێچه‌وانه كردووه‌ته‌وه.
جێی باسه هه‌ر دۆلارێك ساڵی رابردوو له‌م كاته‌دا خوارووی 55 هه‌زار تمه‌ن بوو، دوو ساڵ پێشتر خوارووی 30 هه‌زار تمه‌ن و حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، خوارووی پێنج هه‌زار تمه‌ن بوو و تمه‌ن له ژێر كاریگه‌ریی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.