سبه‌ی یه‌كشه‌م چواره‌م گه‌ڕی دانوستان له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكادا به‌ڕێوه ده‌چێت و له ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و دانوستانه، به‌های تمه‌ن كه‌مێك هه‌ڵكشاوه.
جێی باسه كۆبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی سێیه‌می دانوستان له مه‌سقه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی نه‌بوو؟، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ر عه‌باسیش هێنده‌ی تر دۆخی ئێرانی شڵه‌ژاند، نرخی هه‌ر دۆلارێكی گه‌یانده زیاتر له 86 هه‌زار و 400 تمه‌ن.
ئێسته هه‌ر دۆلارێك له خوارووی 83 هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، چاوه‌كان له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكایه كه له مه‌سقه‌تی پایته‌ختی عومان ده‌كرێت.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ زۆر چاره‌نووسسازه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له تمه‌ن هه‌یه، یان به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زێت، یان به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ببێته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا هه‌ندێك مه‌رج و هێڵی سووری دیاری كردووه كه ئێرانیش لای خۆی به هێڵی سووری زانیوه، ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ئێران له داهاتوودا یۆرانیۆم بپیتێنێت، له به‌رانبه‌ردا ئێرانیش پیتاندن به مافی خۆی ده‌زانێت.
دوای هه‌ڵوێستی ستیڤ ویتكاف نوێنه‌ری تره‌مپ بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ گۆڕانكارییه‌كان خێراتر روو بده‌ن، ویتكاف به ئێرانی گوتووه تره‌مپ تاقی نه‌كاته‌وه، چونكه ناتوانێت چیتر چاوه‌ڕوانی كات بكات و به خۆشی یان ناخۆشی ده‌بێت ئێران خۆی یه‌كلا بكاته‌وه و به یه‌كجاری واز له پیتاندنی یۆرانیۆم بهێنێت.
گه‌ڕی یه‌كه‌می كۆنفرانس به‌های دۆلاری له 106 هه‌زار تمه‌نی كه‌م كرده‌وه بۆ 85 هه‌زار تمه‌ن، گه‌ڕی دووه‌میش گه‌یاندییه 80 هه‌زار تمه‌ن و گه‌ڕی سێیه‌م به‌هاكه‌ی دابه‌زاند. هه‌ر دۆلارێك ساڵی رابردوو له‌م كاته‌دا خوارووی 55 هه‌زار تمه‌ن بوو، دوو ساڵ پێشتر خوارووی 30 هه‌زار تمه‌ن و حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خوارووی پێنج هه‌زار تمه‌ن بوو، تمه‌ن له ژێر كاریگه‌ریی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.