له چوارچێوه‌ی پلانی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بۆ گرنگیدان به كه‌رتی رێگه‌وبان، شه‌ش پڕۆژه‌ی گرنگ له جێبه‌جێكردندان كه به ته‌واوبوونیان، خزمه‌تێكی زۆر به كه‌رتی هاتوچۆ و گواستنه‌وه‌ی كوردستان ده‌گه‌یه‌نن.
دكتۆر ئاگرین عه‌بدوڵا بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستاندا گرنگیی زۆر به كه‌رتی رێگه‌وبان دراوه، پڕۆژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری رێگه‌وبان له ھه‌موو پارێزگا و شار و شارۆچكه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كراون.
ئه‌و روونی كرده‌وه، تا ئێسته 594 پڕۆژه‌ی رێگه‌وبان ته‌واو كراون كه دوو ھه‌زار و 189 كیلۆمه‌تر رێگه له‌خۆ ده‌گرێت، بودجه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ش 954 ملیار و 189 ملیۆن دیناره و به‌رده‌وامیش پڕۆژه‌ی تازه‌ی رێگه‌وبان له ھه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێن.
دكتۆر ئاگرین عه‌بدوڵا گوتیشی، ئێسته له چوارچێوه‌ی پلانی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستاندا، شه‌ش پڕۆژه‌ی نوێی دروستكردنی رێگه له جێبه‌جێكردندان، كه بریتین له پڕۆژه‌ی رێگه‌ی جووتسایدی ھه‌ولێر بۆ كۆیه، به گوژمه‌ی 560 ملیار دینار، پڕۆژه‌ی رێگه‌ی جووتسایدی به‌رده‌ڕه‌ش بۆ كه‌ڵه‌ك كه ئه‌ویش به گوژمه‌ی 100 ملیار دینار، پڕۆژه‌ی رێگه‌ی باعدرێ بۆ ئیتیت به گوژمه‌ی 134 ملیار دینار، پڕۆژه‌ی رێگای ئاكرێ بۆ قه‌ندیل به نزیكه‌ی 30 ملیار دینار و پڕۆژه‌ی رێگه‌ی كه‌لار بۆ ده‌ربه‌ندیخان به‌گوژمه‌ی 136 ملیار دینار، پڕۆژه‌ی رێگه‌ی كۆڕێ بۆ شه‌قڵاوه و له‌وێوه بۆ قه‌ندیل به گوژمه‌ی 95 ملیار دینار.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، ھه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك ماوه‌یه‌كی بۆ دیاری كراوه و ھه‌وڵ ده‌درێت له‌و ماوه‌یه‌ی بۆیان دیاری كراوه ته‌واو بكرێن.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراھیم