بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كۆ ببێته‌وه و ده‌نگ له‌سه‌ر نرخی نوێی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان بدات.
به‌پێی ئه‌و بنه‌مایه‌ی بۆ نرخی نوێی كاره‌با دانراوه، ئه‌وانه‌ی كه‌متر كاره‌با به‌كار ده‌هێنن پاره‌ی زۆر كه‌متر ده‌ده‌ن و هاووڵاتی خۆی به‌رپرسه له به‌كارهێنانی كاره‌باكه‌ی. حكوومه‌ت پاڵپشتیی زیاتری ئه‌و ماڵ و یه‌كه بازرگانییه بچووكانه ده‌كات كه كاره‌بایه‌كی كه‌متر به‌كار ده‌هێنن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 11ی ئایار، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له گه‌ڕه‌كی به‌رۆشكێی دهۆك، پڕۆژه‌ی ڕووناكی به‌سه‌ر كرده‌وه كه 24 سه‌عات كاره‌با پێشكه‌شی هاووڵاتییان ده‌كات. له میانی ئه‌و سه‌ردانه‌دا ده‌ركه‌وتووه زۆربه‌ی ماڵه‌كان پاره‌ی كه‌متر له 35 هه‌زار دیناریان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له كاتێكدا خزمه‌تگوزاریی 24 سه‌عاتی كاره‌بایان بۆ دابین كراوه.
به‌پێی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی ساڵێكه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی كردووه، تا كۆتایی ساڵی 2026، كاره‌بای هه‌موو هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته 24 سه‌عاتی. هه‌ر به‌پێی پلانی پڕۆژه‌كه، ناوه‌ندی شاره‌كانی دهۆك، هه‌ولێر و سلێمانی تا كۆتایی ساڵی 2025 به ته‌واوی كاره‌بای 24 سه‌عاتییان پێ ده‌گات.
دواین ئاماره‌كانی پڕۆژه‌ی رووناكی ده‌یسه‌لمێنن تا ئه‌مڕۆ 11ی ئایار، 600 هه‌زار كه‌س ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌یان پێ گه‌یشتووه. هه‌ر له‌م مانگه‌دا زیاتر له 500 هه‌زار هاووڵاتیی تر له هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی سوودمه‌ند ده‌بن له‌و خزمه‌تگوزارییه، به‌مه‌ش كۆی ژماره‌ی هاووڵاتییانی سوودمه‌ندبوو ده‌گاته ملیۆنێك و 100 هه‌زار كه‌س.
ئه‌و پڕۆژه‌یه كاریگه‌ریی زۆر به‌رچاوی له‌سه‌ر پاكتركردنی ژینگه هه‌یه و زیاتر له 700 موه‌لیده‌ی ئه‌هلی كوژێنراونه‌ته‌وه، كه هاوتای لابردنی 125 هه‌زار ئۆتۆمبێله له شه‌قامه‌كان.
پلان هه‌یه تا كۆتایی ساڵی 2027 زیاتر له حه‌وت هه‌زار موه‌لیده‌ی تایبه‌ت بكوژێنرێنه‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسیارێتیی ته‌واو له دابینكردنی كاره‌بای 24 سه‌عاتی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.